University of Raparin Logo

کۆلێژی زانست سیمینارێکی دەربارەی فەلسەفەی ژیان و گرنگی خوێندنەوە سازکرد

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕاگرایەتی کۆلێژی زانست لە هۆڵی چالاکییەکانی کۆلێژەکە سیمینارێکی بە ناونیشانی ( فەلسەفەی ژیان و گرنگی خوێندنەوە) بۆ مامۆستا (جوتیار اسماعیل) سازکرد .

مەبەست لە سازکردنی سیمینارەکە ئاشناکردنی خوێندکارانی کۆلێژەکەبوو بە خوێندنەوەی کتێب، هەوەک سیمینارەکە هەنگاوێک بوو بۆ دروستکردنی گروپی (هاوڕێیانی کتێب) لە خوێندکارانی کۆلێژەکە، کە لە داهاتوویەکی نزیکدا گروپەکە دەست بە کارەکانیان دەکەن لە کۆلێژی زانست .

زانکۆی راپەڕین پانێڵێکی بۆ پرۆژەیاسای (ھاوسەرگیریی جەعفەریی) سازکرد

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانکۆی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠١٧/١٢/٥ لە ھۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ پانێڵێکی بۆ پرۆژەیاسای (ھاوسەرگیریی جەعفەریی) لە روانگە جیاوازەکانەوە سازکرد .

درێژەی بابەت

زانكۆی راپەڕین ۆورك شۆپێك لەسەر خۆپارێزی لە بومەلەرزە و فریاگوزاری سەرەتایی سازدەكات

ڕۆژی دووشەممە ٤ / ١٢ / ٢٠١٧، لە هۆڵی چالاكیەكانی زانكۆی راپەڕین ۆورك شۆپێك بۆ چۆنیەتی خۆپارستن لە بومەلەرزە لە لایەن زانكۆی راپەڕین بە هاوكاری رێكخراوی ( كەژۆست ) بەڕیوەچوو .
سەرەتا (زانا محەمەد ) بابەتێكی لەسەر چۆنیەتی خۆپاراستن لە بومەلەرزە و مەترسەیەکانی پێشكەش كرد ، كە تێیدا ئاماژەیدا بە بیرۆكە و هەڵە باوەكانی كاتی ڕوودانی بومەلەرزە لە راكردنی مەودا دوور و نزیك بوونەوە لە ستونەكانی كارەبا و ڕاكردن بەسەر پلیكانەدا و بەكارهێنانی مەسعەد .
دواتر ( م.پێشڕەو خدر ) باسێكی لەسەر فریاگوزاری سەرەتایی لە خوێنبەربوون و سوتان و بورانەوە و شكاوی و شۆرتی كارەبایی و زمان هەڵگەڕانەوە پێشكەشی ئامادەبووان كرد .