دوای ئەوەی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨، لە (١٦) بەش و پسپۆڕی جیاواز وەرگرتنی خوێندکاران بە سیستەمی ڕاستەوخۆ ڕاگەیاند، لە سیستمەکەدا دوو پێوەری ڕێژەیی دیاریکراوە بۆ وەگرتنی خوێندکار لەو بەشەی خوێندکار داواکاری پێشکەش دەکات، لە پێوەری یەکەمدا ڕێژەی (٧٠%)ی کۆنمرەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بۆ خوێندکار هەژمار دەکرێت و لە پێوەری دووەمدا ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیە کە ڕێژەی (٣٠%)ی کۆنمرەی لەسەر دەبێت.
ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٧/٩/٢٧، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی راپه‌ڕین ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی ٣٠%ی وه‌رگرتنی (راسته‌وخۆی زانكۆیی) لە سەرجەم بەشە ڕاستەوخۆکان راگه‌یاند.
سەرنج:
١- ئه‌مه ئه‌نجامی سه‌ره‌تاییه، ته‌نها نمره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی له ٣٠%ی یه‌كه‌یه.
٢- ئه‌ژماركردنی نمره‌ی ٧٠% و پۆلی (١٠، ١١، وانه‌كانی كوردی ، عربی) لای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای توێژینه‌وه‌ی زانستییه.
٣- هه‌ر خوێندكارێك گازه‌نده‌ی هه‌یه، ده‌توانی سه‌ردانی كۆلێژ و به‌شی په‌یوه‌ندیدار بكات، له ٢٠١٧/٩/٢٧ تاكو ٢٠١٧/١٠/٢
٤- ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌شی (سامانی ئاژه‌ڵ، باخداری) له هه‌فته‌ی ئاینده راده‌گه‌یه‌نرێت.
خوێندکاری ئازیز بۆ وەرگرتنی ئەنجامەکان کلیک لەسەر ناوی بەشەکەت بکە
ئەنجامی بەشی فیزیا لە کۆلێژی زانست
ئەنجامی بەشەکانی کۆلێژی پەوەردەی بنەڕەت
ئەنجامی بەشەکانی کۆلێژی پەروەردە/قەڵادزێ
ئەنجامی بەشەکانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان