لە درێژەی کاروچالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانکۆی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠١٧/١٢/٥ لە ھۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ پانێڵێکی بۆ پرۆژەیاسای (ھاوسەرگیریی جەعفەریی) لە روانگە جیاوازەکانەوە سازکرد .
سەرەتای پانێڵەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی شەھیدانی ڕێگای ڕزگای کوردستان دەستیپێکرد .
دواتر بەڕێز (د.ھێرش رسول) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران وتەی سەرۆکایەتی زانکۆی پێشکەشکرد، لە وتەکەیدا باسی لە گرنگی پانێڵەکە کرد بەتایبەت لەم کاتەدا کە چەند کوتلەیەکی ناو پەرلەمانی عێڕاق لە ھەوڵی ھەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی دەدەن ئەمەش گەورەترین مەترسییە لەسەر پێشێلکاری مافەکانی ئافرەتان و منداڵان، وتیشی بەپێویستمانزانی لە سۆنگەی ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بەم ھەوڵە وەک ناوەنێکی ئەکادیمی و مەعریفی لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانکۆمانەوە ئەو پانێڵەمان ڕێکخستووە بۆ ئەوەی مەترسییەکانی پرۆژەیاسای (ھاوسەرگیریی جەعفەریی) لە روانگە جیاوازەکانەوە بخەینەڕوو.
پاشان لە پانێڵەکەدا چوار سیمینار لەلایەن ھەیەک لە ( خاتوون ڕەنگین عبداللە لە ڕووانگەی یاسایی ) (مامۆستا زۆزگ بالیسانی لە ڕووانگەی ئاینی ) (خاتوو ئەمەل جەلال لە ڕووانگەی مافەکانی مرۆڤ) (مامۆستا ئەیوب کەریم لە ڕووانگەی کۆمەڵایەتی ) پێشکەشکران .
لە کۆتایی پانێڵەکەدا ئامادەبووان سەرنجی خۆیان لەسەر پڕۆژە یاساکە و سیمینارەکان ئاراستەی میوانەکان کرد، پاشان سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆ بە میوانەکان بەخشرا.