ڕۆژی دووشه‌مه ٢٧ی نوڤمبری ٢٠١٧، كۆمپانیای (كۆكاكۆلا) بانگهێشتی ستافی سه‌نته‌ری كاری گشت زانکۆکانی كوردستان كرد به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی هەماهەنگی لەگەڵیاندا.
کۆمپانیای كۆكاكۆلا له‌سالی ٢٠١٨ ژماره‌یه‌ك له‌خوێندكارانی زانكۆی راپه‌ڕین وه‌رده‌گرێت بۆ ( خوولی راهێنان)، ته‌واوی تێچووی به‌شداریكردنی خولەکە ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كۆمپانیای ناوبراو.
له‌هه‌مان كاتدا ده‌رگای کۆمپانیاکە به‌ڕووی زانكۆی راپه‌ڕیندا كراوه ده‌بێت به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی كردنی خوێندكاران بۆ كۆمپانیا و بینینی تاقیگه‌و پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان، هەروەک په‌ره‌پێدانی توانیای خوێندكاران به‌رنامه‌ی كاریان ده‌بێت بە هەماهەنگی له‌گه‌ل سه‌نته‌ری كار لە زانكۆی راپه‌ڕین و به‌مزوانه کۆمپانیاکە یه‌كه‌م چالاكی خۆیان له زانكۆی راپه‌رین ئه‌نجامده‌دەن.