ڕۆژی دووشه‌مه ٢٧ی نوڤمبری ٢٠١٧، كۆمپانیای (كۆكاكۆلا) بانگهێشتی ستافی سه‌نته‌ری كاری گشت زانکۆکانی كوردستان كرد به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی هەماهەنگی لەگەڵیاندا.
کۆمپانیای كۆكاكۆلا له‌سالی ٢٠١٨ ژماره‌یه‌ك له‌خوێندكارانی زانكۆی راپه‌ڕین وه‌رده‌گرێت بۆ ( خوولی راهێنان)، ته‌واوی تێچووی به‌شداریكردنی خولەکە ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كۆمپانیای ناوبراو.
له‌هه‌مان كاتدا ده‌رگای کۆمپانیاکە به‌ڕووی زانكۆی راپه‌ڕیندا كراوه ده‌بێت به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی كردنی خوێندكاران بۆ كۆمپانیا و بینینی تاقیگه‌و پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان، هەروەک په‌ره‌پێدانی توانیای خوێندكاران به‌رنامه‌ی كاریان ده‌بێت بە هەماهەنگی له‌گه‌ل سه‌نته‌ری كار لە زانكۆی راپه‌ڕین و به‌مزوانه کۆمپانیاکە یه‌كه‌م چالاكی خۆیان له زانكۆی راپه‌رین ئه‌نجامده‌دەن.
کۆمپانیای کۆکاکۆلا، بە یەکێک لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی جیهان دادەنرێت لەروی بەرهەمهێنانی خواردنەوە غازییەکان، نزیکەی (3500) جۆر خواردنەوەی غازی لە سەرانسەری جیهان بەرهەمدەهێنێت.