ئەمڕۆچوارشەممە ٢٠١٧/١٢/١٣ لە مەراسیمێکی شایستەدا و بە ئامادەبوونی د.محمد حمەعلی رشید راگری کۆلێژی زانست و مامۆستایان و خوێندکارانی قۆناغی یەکەم ، مەراسیمێک بۆ بەخێرهاتنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی سەجەم بەشەکانی کۆلێژی زانست لە زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.
دوو توێژینەوەی مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین لەگۆڤارێکی نێودەوڵەتی بڵاودەکرێنەوە
دوو توێژینەوەی مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین لە بواری زانستی کۆمپیوتەر لەگۆڤاری (Journal "Science, Engineering & Education", University of Chemical Technology and Metallurgy, Sofia, Bulgaria.) کە گۆڤارێکی نێودەوڵەتییە لە وڵاتی بولگاریا بڵاودەکرێنەوە.
مامۆستا کمال سمایل محمد البرزنجی، خوێندکاری دکتۆرا لەزانکۆی(University of Chemical Technology and Metallurgy) لەوڵاتی بولگاریا و مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین پێیڕاگەیاندین کە لە چەند رۆژی ڕابردوودا دوو توێژینەوەی زانستی دەربارەی بابەتەکانی (Review of big data and big data mining for adding big value to enterprises) و (A framework for cloud based hybrid recommender system for big data mining) لەگۆڤارێکی نێودەوڵەتی بڵاوکردونەتەوە.
وێرکشۆپێک دەربارەی پرۆگرامی خوێندنی زمانی ئینگلیزی لە قوتابخانەکاندا ئەنجامدرا
ئەمڕۆ سێ شەممە ۲٠۱۷/۱۲/۱۲، بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردە/قەڵادزێ وێرکشۆپێکی بە ناونیشانی (Challenges Faced in Teaching Sunrise Curriculum) سازکرد.
وێرکشۆپەکە بە هاوبەشی مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو، تیایدا چەند پانێڵێکی زانستی دەربارەی کێشەکانی بابەتی وتنەوەی پرۆگرامی خوێندنی زمانی ئینگلیزی لە قوتابخانە و خوێندنگاکاندا پێشکەشکران و بەشداربووانی پانێڵەکان بە سەرنج و تێبینییەکانیان بابەتەکانیان دەوڵەمەند کرد.
بابەتی تر...
- فێستیڤاڵ و سیمیناری کەلتوری لە زانکۆی راپەڕین بەڕێوەچوو
- ناوی پاڵێوراوان بۆ خوێندنی ئێواران لە بەشی یاسا کۆلێژی زانستە مرۆڤایەیەتییەکان ڕاگەیەنرا
- لە زانکۆی ڕاپەڕین وێرکشۆپیک دەربارەی مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان لە دەستوری ساڵی (٢٠٠٥) عێراقدا بەڕێوەچوو
- کۆلێژی زانست سیمینارێکی دەربارەی فەلسەفەی ژیان و گرنگی خوێندنەوە سازکرد