University of Raparin Logo

لەزانکۆی راپەڕین چەند چالاکیەک لەھەفتەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان رێکخران

چاپکردن ئیمەیڵ

راگەیاندنی زانکۆی راپەڕین
پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە (٢٨/١١/٢٠١٧) لەھەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەزانکۆی راپەڕین لەکەمپەسی رانیە لەلایەن رێکخراوی (ئەشا) بۆ فەلسەفەی زەردەشتی و پەرەپێدانی توانای گەنجان، و بەھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی وەرش و ھونەری زانکۆی راپەڕین چەند چالاکیەک رێکخران.


سەرەتا پێشانگایەکی فۆتۆگرافیی کرایەوەو، دواتریش سیمینارێکیش لەلایەن بەڕێز (لوقمان حاجی قادر) دەربارەی (ھۆکارەکانی بەرەوپاشچوونی ڕەووشی ژنان لە ھەرێمی کوردستان) پێشکەشکرا.