University of Raparin Logo

کۆلێژی زانست سیمینارێکی دەربارەی فەلسەفەی ژیان و گرنگی خوێندنەوە سازکرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕاگرایەتی کۆلێژی زانست لە هۆڵی چالاکییەکانی کۆلێژەکە سیمینارێکی بە ناونیشانی ( فەلسەفەی ژیان و گرنگی خوێندنەوە) بۆ مامۆستا (جوتیار اسماعیل) سازکرد .

مەبەست لە سازکردنی سیمینارەکە ئاشناکردنی خوێندکارانی کۆلێژەکەبوو بە خوێندنەوەی کتێب، هەوەک سیمینارەکە هەنگاوێک بوو بۆ دروستکردنی گروپی (هاوڕێیانی کتێب) لە خوێندکارانی کۆلێژەکە، کە لە داهاتوویەکی نزیکدا گروپەکە دەست بە کارەکانیان دەکەن لە کۆلێژی زانست .