ڕۆژی یەکشەممە ١/ ١٠/ ٢٠٢٣ لەکۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکاری خوێندنی باڵا بەڕێز (سەردار مەلا عزیز) مامۆستا لەبەشی یاسای کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی راپەڕین، لەبواری یاسا/ یاسای دەستوری بەناونیشانی ( تحدیات العدالة الدستورية في الانظمة الفدرالية- دراسة تحليلية مقارنة) بەڕێوەچوو.
دوای ئەنجامدانی گفتۆگۆیەکی زانستی تێزەکە بەسەرکەوتوویی وەرگیراو لیژنەی گفتوگۆ بڕیاریدا بەپێدانی بڕوانامەی دکتۆرا بەخوێندکاری ناوبراو.
لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لەبەڕێزان:
پ.د شۆرش حسن عمر-سەرۆک
پ.د.فوزی حسین سلمان-ئەندام
پ.د.سیفان باکراد میسروب- ئەندام
پ.د.خامۆش عمر عبدالله- ئەندام پ.ی.د سۆز حمید مجید-ئەندام
پ.ی.د.شاڵاو صباح عبدالرحمن
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕینەوە، پیرۆزبایی لەمامۆستا سەردار مەلا عەزیز دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆراکەیەوە، هیواخوازین هەردەم سەرکەوتووبێت لەکارو پڕۆژە زانستییەکانیداو خزمەتی زیاتری زانکۆمان و گەل و نیشتمان بکات.