University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین لیستی تەواوکاری وەرگیراوانی خوێندنی باڵا ڕادەگەیەنێت

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٨ی ئەیلولی  ٢٠٢٣، بەڕێوبەرایەتی خوێندنی باڵا لە زانکۆی ڕاپەڕین لیستی تەواوکاری وەرگیراوانی خوێندنی باڵا بۆ هەرسێ ئاستی (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا)ی ڕاگەیاند .

پاڵپشت بە ڕێنمایی ژمارە (٩)ی ساڵی (٢٠٢٣)ی وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هەروەها هەمواری چوارەمی ڕێنمایی ژمارە (٣)ی ساڵی (٢٠٢٢)ی خوێندنی باڵا ، دوای پێداچوونەوە و وردبینیکردن لە دۆسیە و ئەنجامی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی پێشکەشکاران بڕیاردرا بە وەرگرتنی لیستی تەواوکاری وەرگیراوانی خوێندنی باڵا بەمشێوەیەی کە لە لیستی هاوپێچدا هاتووە.

تێبینی/ وەرگیراوانی لسیتی تەواوکاری دەتوانن تاوەکو ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١٠/١٢ سەردانی بەڕێوبەرایەتی خوێندنی باڵا بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان.

کلیک بکە بۆ بینینی لیستی تەواوکاری وەرگیراوانی خوێندنی باڵا لەزانکۆی ڕاپەڕین