پاشنیوەڕی یەکشەممە (٣ / ١٢ / ٢٠١٧) بۆ یەکەمینجا لەچوارچێوەی پڕۆژەی نمایشکردنی فیلمی سینەمای کە بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن لەزانکۆی راپەڕین بەڕێوەی دەبات یەکەمین فیلم بۆ خوێندکاران نمایشکرا.
سەرەتا مامۆستا ئاراز رەمەزان بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی راپەڕین وتەیەکی کورتی دەربارەی گرنگی پڕۆژەکە بۆ خوێندکاران و ستافی زانکۆ خستەڕوو.
دواتر پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ھێرش رسوڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی راپەڕین لەوتەیەکدا بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆوە وێڕای دەستخۆشی لەستافی پڕۆژەکە ئاماژەشی بەگرنگی سینەماو فیلم کرد بۆ خوێندکاران.
دواتریش لەلایەن خاتوو ھێڤی خوێندکاری بەشی کۆمپیوتەر لەزانکۆی راپەڕین کە ئەندامی ستافی پڕۆژەکەیە کورتەیەک دەربارەی رۆڵ و کاریگەری سینەما لەسەر کۆمەڵگەو کورتەیەکیش دەربارەی فیلمی (کتێب دز) کە ئەمڕۆ وەکو یەکەمین فیلم نمایشکرا پێشکەش بەئامادەبووان کرد.
دواتریش بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لەخوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆ فیلمی (کتێب دز) نمایش کرا. بڕیاریشە رۆژانی یەکشەمانی ھەموو ھەفتەیەک فیلمێکی گونجاو نمایش بکرێت.
