بانگەوازی ژمارە (٨ / ٢٠١٧ – ٢٠١٨ )
جۆر / كەمگیری كراوە (نهێنی) بۆ جاری دووەم
پڕۆژەی بەكرێدانی (یەك كافتریای بەشەناوخۆیەكانی كەمپۆسی قەڵادزی)
سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان بۆ جاری دووەم ئاگاداری كۆمپانیا و بەڵێندەری (ناوخۆ، بیانی) دەكاتەوە كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەم بوارە كە تەندەری ناوبراوی سەرەوە هەیە بۆ جێبەجێكردن، هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان/ بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر كاری ناوبراو، وە بۆكڕینی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجیەكان لە نهۆمی دووەم بكات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە تەندەر ومەرج وڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (35,000) سی و پێنج هەزار دیناری عێراقی بۆ هەر تەندەرێك كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی وكرێی بڵاوكردنەوەی ئاگادارییەكان دەكەوێتە ئەستۆی براوەی تەندەر.