University of Raparin Logo

گروپی کۆمەکی زانکۆ بەچەند چالاکیەک بەشداری ڤیستیڤالی زانکۆ دەکات

لە ڕۆژی ٤/ ٤ / ٢٠١٨، زانکۆی ڕاپەڕین بە بۆنەی ڕۆژی زانکۆوە ڤیستیڤاڵێکی گەورە سازدەکات و گروپی کۆمەکی زانکۆش بەچەند چالاکییەکی جۆراوجۆر بەشداریدەکات یەکێک لەو چالاکیانە فرۆشتنی کتێبە لەلایەن ئەو کەسانەوە پێشکەشی گروپ دەکرێن کە دەیانەوێت یارمەتی گروپ بدەن وەگروپیش بەنرخێکی کەم دەیانفرۆشێت و تەواوی داهاتەکەش بۆ سندوقی گروپی کۆمەک دەبێت.
بەڕێزیشت ئەگەر کتێبت هەیە و دەتەوێت هاوکاری یەکێک بکەی گەورەیی دەنووێنی بە بەخشینی کتێبەکانت بە گروپی کۆمەک دەتوانی هەرکات ویستت کتێبەکانت ببەی بۆ پرسگەی زانکۆو لای پۆلیسەکان بەجێی بهێڵی .
گروپی کۆمەکی زانکۆ گروپێکی خۆبەخشی بێلایەنە و هاوکاری کۆدەکاتەوە بۆ خوێندکارە کەم دەرامەتەکانی ناو زانکۆی ڕاپەڕین.

خولێک بۆ پەرەپیدانی تواناکانی مامۆستایان دەکرێتەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوە لە زانکۆی ڕاپەڕین خولێک بۆ پەرەپیدانی تواناکانی مامۆستایان بە مەبەستی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی تویژینەوەی زانستی دەکاتەوە، ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی زانکۆمان دەکەینەوە لە گشت کۆلێژ و بەشەکان دەتوانن ێبەشداری خولەکە بکەن.

۱. ناونیشان ( شیکاری ئاماری بە بەکارهینانی پرۆگرامی spss)
۲. خولەکە لە ٢٠١٨/٣/١٠ دەستپێدەکات لە ٢٠١٨/٣/١٣ کۆتایی دێت.
۳. شوین تاقیگەی کومپیوتەر - کولیژی پەروەردەی بنەرەت
٤. ناو تۆمارکردن لە رێگای فۆرم دەبێت
٥ـ رۆژانە لە کاتژمیر (٩)ی سەرلەبەیانی بۆ (۱)ی دوای نیوەڕۆ.

٦- لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامە دەبەخشرێت بە بەشداربووان، بەمەرجێک بەشداربوو هەرچوار ڕۆژەکە ئامادەی خولەکە بێت.

٧- ژمارەی بەشداربووان سنوردارە بۆ (٣٠) مامۆستا دوای ئەو ڕێژەیە ناوتۆمار ناکرێت.

درێژەی بابەت

ڕاگەیاندنى پۆستێک لە زانکۆى ڕاپەڕین

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پۆستى (راگرى کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەت / ڕانیە ) لە زانکۆى ڕاپەرین ڕادەگەینێت ، بۆیە داوا لە خوازیاران دەکەین ئەوانەى کە مەرجەکانیان تێدایە لە کاتى دیاریکراودا (c.v) و پوختەى ڕاژەى خۆیان ڕەوانەى ئەو ئیمەیلى خوارەوە بکەن.

یەکەم / مەرجەکان :

درێژەی بابەت