سەنتەری پەرەپێدان و زمانی زانکۆی ڕاپەڕین پێویستی بە (٤) کارمەند هەیە بۆ بەشی (Language lounge) بەم تایبەتمەندیانەی خوارەوە :
١- زمانی ئینگلیزی بە باشی بزانێت بە تایبەتی قسەکردن و نووسین.
٢- لە بواری بازاڕسازیدا شارەزایی هەبێت.
٣- شارەزایی هەبێت لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت.
٤- شارەزایی هەبێت لە بەڕێوەبردن.
٥- پێویستە خوازیار هەڵگری بڕوانامەی باکالۆرییۆس یان دبلۆم بێت.
٦- ڕەگەزی مێ بێت.
پێوسیتە خوازیار پابەندی ئەم خاڵانەی خوارەوە بێت :
١- قسە کردن بە کوردی لە (Language lounge) ڕێگەپێنەدراوە.
٢- کاتی کارکردن لە ( ٨:٣٠ ی بەیانی بۆ ٢:٣٠دوانیوەڕۆ) یە لە شەممە تا چوارشەممە.
٣- پێویستە یارمەتی خوێنکاران بدەن لە ئەنجامدانی چالاکییەکاندا.
٤- بەرپرسە لە فرۆشتنی خواردن و خواردنەوەکان لە (Language lounge) دا.
٥- بەرپرسە لە دارایی (Language lounge).
٦- بەرپرسە لە پاراستنی کەل وپەلەکانی (Language lounge).
تێبینی/
•دوابەروار بۆ ناردنی CV ییەکانتان( ٢٤-١٢-٢٠١٧ ) یە.
• رۆژانی چاوپێکەوتن (٢٥، ٢٦، ٢٧/١٢/٢٠١٧)، کاتژمێر( ٨:٣٠ بۆ ١٢:٠٠ ) لە بەڕێوبەرایەتی سەنتەری پەرەپێدان و زمان، بینای پەروەردەی بنەڕەت/نهۆمی سێیەم.
تکایەCV یەکانتان بنێرن بۆ ئەم ناونیشانە (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.)، بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونەوە (07507497917 ).
کوردی
English 

