بڕیارە رۆژی سێشەممە (٢٠١٧/١٢/١٢)، ئنستیتیوتی کەلەپوری کورد بەھاوکاری زانکۆی راپەڕین ڤێستیڤاڵ و سیمیناری کەلتوری رێکبخەن.
ڤێستیڤاڵەکە لەکاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانییەوە دەستپێدەکات و تا کاتژمێر (٣)ی پاشنیوەڕۆ بەردەوام دەبێت کە تێیدا پێشانگا دەکرێتەوە بۆ کتێب و بەرھەمەکانی (دەنگ و رەنگ)، ھەروەھا نمایشی کلیپی گۆرانی و میوزیکی رەسەنی کوردی دەکرێت.
بەشی فیزیا سیمینارێک دەربارەی توانای تەکنەلۆجیا ئەنجامدەدات
بەشی فیزیا لە كولیژی زانست سیمیناریك بۆ د. عزیز بەرزنجی بەناونیشانی “nanotechnology Powerful things from tiny world“ ئەنجامدەدات.
بەشی زمانی ئینگلیزی وێرکشۆپێک سازدەکات
ڕۆژی سێ شەممە ۲٠۱۷/۱۲/۱۲، بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردە/قەڵادزێ وێرکشۆپێک بە ناونیشانی (Challenges Faced in Teaching Sunrise Curriculum) ئەنجامدەدات.
لە وێرکشۆپەکەدا بابەتی وتنەوەی پرۆگرامی خوێندنی زمانی ئینگلیزی لە قوتابخانە و خوێندنگاکان دەخرێتە بەرباس لە ڕێگەی پێشکەشکردن و بەڕێوەبردنی چەند پانێڵێکی زانستی لە لایەن مامۆستایان و خوێندکارانەوە.