University of Raparin Logo

ئاگادارییەک بۆ سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین

سێنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ دەکاتەوە، کە بەپێی خشتەی خوارەوە ئامادەکاری بکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی لە سێنتەری پەرەپێدان و زمان تایبەت بە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی سەرجەم بەشەکانی زانکۆمان .

تێبینی/

* شوێن: کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت/ نهۆمی سێیەم/ هۆڵەکانی سێنتەری زمان
* کات: (٨:٣٠ )ی بەیانی
* خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی هەردوو کۆلێژی پەروەردە و کۆلێژی کشتوکاڵی قەڵادزێ رۆژی سێ شەممە لە بەرواری ٢٠١٧/١١/٢٨ کاژمێر (١١:٠٠) ی پێشنیوەڕۆ لەکەمپەسی قەڵادزێ، تاقیکردنەوەکە ئەنجامدەدەن.

درێژەی بابەت

ئاگادارییەک لە ناوەندی هونەری زانکۆی ڕاپەڕین بۆ خوێندکاران

ناوەندی هونەری زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکات کە ئارەزوویانە لە بواری موزیک یان دەنگبێژی (گۆرانی وتن) گەشە بە تواناکانیان بدەن، دەتوانن ڕۆژانی یەکشەمە تا چوارشەمە سەردانی بەشی چالاکی هونەری زانکۆمان بکەن لە نهۆمی چوارەمی سەرۆکایەتی زانکۆ.
تێبینی :
بە ئامانجی ئەوەی زۆرترین خوێندکار سوودمەند بێت، کاتی ڕاهێنان بۆ بۆ هەردوو کۆرسەکانی موزیک و گۆرانی وتن بە پێی گونجانی کاتی خوێندکارەکان ڕێکدەخرێت..

دوو سیمینار لەزانکۆی راپەڕین بەڕێوەدەچن

رۆژی سێ شەممە ۲٠۱۷/۱۱/۲۱، لەھۆڵی چالاکیەکانی زانکۆی راپەڕین لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت دوو سیمینار بەڕێوەدەچن، سیمیناری یەکەم دەربارەی (نەخۆشییە گۆازراوە جنسییەکان) سیمیناری دووەمیش بەناونیشانی ( ھونەری سەرکردایەتیکردن).

درێژەی بابەت