University of Raparin Logo

ئاگاداری بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی زانکۆمان - دوەمین کۆنفڕانسی زانستیی خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین سازدەکرێت

بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و مەعریفیی خوێندکاران، و بەکەلتورکردنی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی، و ھاندان و راھێنانیان لەسەر ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی، و دروستکردنی توێژەری سەرکەوتو لەزانکۆماندا، و لە سۆنگەی بەرپرسیارێتییەوە، فەرمانگەی یاریدەدەرێتیی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران بەھەماھەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆ، (دوەمین کۆنفڕانسی زانستیی خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین) سازدەکات، بۆیە لە ئێستاوە داوا لە سەرجەم خوێندکارانی ئازیز دەکەین (قۆناغی چوارەم) لە سەرجەم بەشە زانستییەکان کە ئارەزومەندن بەپڕۆژەی دەرچونیان (توێژینەوەی دەرچوون) بەشداری کارابن لەم کۆنفڕانسەدا، رەچاوی ئەم مەرج و رێنماییانە بکەن:
١- بابەتی توێژینەوەکە جێبایەخی ژیان و کۆمەڵ بێت.

درێژەی بابەت

كۆرسێكی بێ بەرامبەری زمانی ئینگلیزی بۆ كاندیدانی ماستەرو دكتۆرا دەكرێتەوە

سەنتەری پەرەپێدان و زمان لەزانكۆی راپەڕین كۆرسێكی بێ بەرامبەری زمانی ئینگلیزی بۆ كاندیدانی ماستەرو دكتۆرا لەزانكۆی راپەڕین دەكاتەوە.
كۆرسەكە ماوەی (٢) مانگ دەخایەنێت و لەرۆژی (٢٠١٨/٣/١١) تا (٢٠١٨/٥/١١) بەردەوام دەبێت، بەشێوەیەك كە لەهەفتەیەكدا (٣) رۆژو رۆژانە (٣) كاتژمێر لە (٢-٥)ی پاشنیوەڕۆ وانەكان دەخوێندرێن.

درێژەی بابەت

ئاگادارییەك بۆ سەرجەم خوێندكارانی زانكۆی راپەڕین

بەبەشداری سەرجەم كۆلێژ و بەشەكان فێستیڤاڵی رۆژی زانكۆ رێكدەخرێت
فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، لەرێگەی لیژنەیەكی باڵاوە كە ئەندامی سەرجەم بەش و كۆلێژەكانی زانكۆو بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەستەكانی سەرۆكایەتی زانكۆی تێدایە بۆ ئەمساڵی خوێندن و بۆ بەرزراگرتنی ساڵیادی دامەزاندنی زانكۆی راپەڕین، فێستیڤاڵێكی زانستی و كەلتوری بۆ رۆژی زانكۆ لە (4/4) رێكدەخات.

درێژەی بابەت