بانگەوازی ژمارە (٩ / ٢٠١٧ – ٢٠١٨ )
جۆر / زیادكردنی ئاشكرا (جاری دووەم)
بۆ بەكرێدانی زەوی زانكۆ بە مەبەستی چاندن لە كەمپەسی قەڵادزێ
سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان ئاگاداری گشت ئارەزومەندێك دەكاتەوە كە زانكۆمان هەڵدەستێت بە بەكرێدانی زەوی زانكۆ بە مەبەستی بەكارهێنانی بۆ چاندن لەرێگەی زیادكردنی ئاشكرا پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژمارە (32) ی ساڵی (1986) هەمواركراو، هەر كەسێك ئارەزوی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/بەرێوەبەرایەتی دارایی/هۆبەی خەرجیەكان بكات بە مەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە مەرج و رێنماییەكان بەرامبەر (10.000) دە هەزار دیناری عێراقی كە ناگەرێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ.
1 / زەوی زانكۆ لە كەمپەسی قەڵادزێ (30) دۆنمە.
2 / ماوەی بردنی مەرج و رێنمایی لە ڕۆژی بڵاوبونەوەی ئەم ئاگاداریە دەستپێدەكات تاوەكو كۆتایی رۆژێك پێش دەستپێكردنی زیادكردن.
3 / رۆژی دەستپێكردنی زیادكردن (15) رۆژە لە رۆژی دوای بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە كاتژمێر (10)ی سەرلەبەیانی.
4 / شوێنی زیادكردن لە سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتی یەكان دەبێت كە دەكەوێتە نهۆمی زەمینیەوە.
5 / ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت دوای پەسەندكردن و سپاردنی كارەكە پێی، تەواوی كرێی ساڵانە تسلیم دەكات و واژۆی گرێبەست دەكات لە ماوەی (7) رۆژدا.
6 / بەشدار بوو پێویستە عێراقی بێت و وێنەیەك لە (رەگەزنامەی عێراقی، ناسنامەی باری كەسی یان كارتی نیشتیمانی) لەگەڵ خۆیدا بێنێت.
7 / بەشدار بوو پێویستە ئەستۆپاكی باجی دەرامەت لەگەڵ خۆیدا بێنێت كە هیچ قەرزداری حكومەت نی یە.
8 / بەر لە دەستپێكردنی زیادكردنەكە بری (20%) بارمتەی خەمڵێنراو لە بەرێوەبەرایەتی دارایی لە زانكۆمان دابنێت.
9 / پێویستە تا رۆژێك بەر لە دەسپێكردنی زیادكردن سەردانی بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی لارینەبوونی بەشداریكردن و وێنەیەك لە پێداویستیەكانی خاڵی (2+6+8) بێنێت بۆ هەمان مەبەست.
10 / ئەگەر رۆژی زیادكردن كەوتە بەر پشوی فەرمی، رۆژی دوای پشو مزایەدەكە دەكرێت.
11 / بۆ وەرگرتنی زانیاری لەرێگەی سایتی زانكۆوە دەبێت(www.raparinuni.org) وە بۆ هەر پرسیارێك لە ڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).