سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان بۆ جاری دووەم ئاگاداری سەرجەم بەڵێندەران و کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان دەکاتەوە کە خاوەنی مۆڵەتی کارکردنن لەو بوارەدا، زانکۆی ڕاپەڕین هەڵدەستیت بە ئەنجامدانی تەندەر بۆ پڕۆژەی دروستکردنی سیاجی زانكۆی ڕاپەڕین /کەمپەسی ڕانیە، هەر لایەنێک ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە دەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی بكات بۆ وەرگرتنی زانیاری یاخود سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی/هۆبەی خەرجییەکان بکات بۆ کڕینی وێنەی تەندەر و مەرج و ڕێنماییەکان بەبڕی (٩٠٠٠٠)نەوەد هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی .
ڤێستیڤاڵی کەلتوری یەڵدا لەکۆلێژی پەروەردە رێکدەخرێت
بڕیارە کاتژمێر (١٠)ی پێشنیوەڕۆی سێشەممە (١٦ / ١ / ٢٠١٨) ڤێستیڤاڵی کەلتوری یەڵدا لە زانکۆی راپەڕین لەبینای کۆلێژی پەروەردە لەقەڵادزێ رێکبخرێت.
ڤێستیڤاڵەکە لەژێر چاودێری ھۆبەی وەرزش و رۆشنبیری زانکۆو بەھاوکاری (ماڵی ماملێ و قاوەخانەی کەلتوری سۆفیا) رێکدەخرێت.
لیستی خوێندنی پارالێڵ لە زانکۆی راپەڕین
داوا لە وەرگیراوانی خوێندنی پارالێڵ/ بەیانیان دەکەین کە ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتوە و یان پێشتر وەرگیراون، و مامەڵەی وەرگرتنیان نەکردوە، داواکارین لە ماوەی یەک هەفتەدا سەردانی تۆماری گشتی زانکۆ بکەن ئەگینا بەپێچەوانەوە سڕینەوەی ناویان بۆ دەکرێت.