University of Raparin Logo

ئاگاداری بۆ بەكرێدانی (یەك كافتریای بەشەناوخۆیەكانی كەمپۆسی قەڵادزی)

بانگەوازی ژمارە (٨ / ٢٠١٧ – ٢٠١٨ )

جۆر / كەمگیری كراوە (نهێنی) بۆ جاری دووەم

پڕۆژەی بەكرێدانی (یەك كافتریای بەشەناوخۆیەكانی كەمپۆسی قەڵادزی)

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان بۆ جاری دووەم ئاگاداری كۆمپانیا و بەڵێندەری (ناوخۆ، بیانی) دەكاتەوە كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەم بوارە كە تەندەری ناوبراوی سەرەوە هەیە بۆ جێبەجێكردن، هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان/ بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر كاری ناوبراو، وە بۆكڕینی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجیەكان لە نهۆمی دووەم بكات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە تەندەر ومەرج وڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (35,000) سی و پێنج هەزار دیناری عێراقی بۆ هەر تەندەرێك كە  ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی وكرێی بڵاوكردنەوەی  ئاگادارییەكان دەكەوێتە ئەستۆی براوەی تەندەر.

١ / ماوەی بردنی تەندەر لە ڕۆژی چوار شەممە (6/12/2017) دەستپێدەكات تا بەرواری (20/12/2017) كۆتایی دەوام .

2 / دوا بەروار بۆ گەڕانەوەی تەندەری پڕۆژەكە ڕۆژی (24/12/2017) دەگەڕێنرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان، هیچ تەندەرێ دوای ئەو بەروارە وەرناگیرێ و صندوقی تەندەر دادەخرێت، وە دوا كات بۆ گەڕاندنەوەی تەندەرەكە كاتژمێر (11:30) ی پێش نیوەڕۆ دەبێت، وە لەهەمان كاتدا دەكرێتەوەو ئاشكرا دەكرێت بە ئامادەبوونی نوێنەری بەشداربوان.

مەرجەكانی بەشداریكردن :

1 / پێوستە بەشداربوو كۆمپانیای تایبەتمەند بێت یان مۆڵەتی كاركردنی لەمبارەوە هەبێت.

2 / هێنانی بارمتەی سەرەتایی(چمان العگا‌و) بە شێوەی بەڵێنامە لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی تاكو ڕۆژێك بەر لەوادەی كردنەوەی تەندەر.

3 / ئەو كۆمپانیاو بەڵێندەرەی لە دەرەوەی هەرێمن پشتگیری تۆماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەبێت.

4 / زانكۆمان پابەند نیە بە كەمترین نرخ.

5 / ماوەی بەسەرچوونی تەندەر(العطا‌‌) (45) ڕۆژە لەبەرواری كردنەوەی تەندەرەوە.

6 / هەریەك لەو بەروارانە بەر پشوی فەرمی كەوت، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوا دەخرێت.

7 / بۆ وەرگرتنی زانیاری لەرێگەی سایتی زانكۆوە دەبێت(www.raparinuni.org) وە بۆ هەر پرسیارێك لە ڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).