University of Raparin Logo

ئاگادارییەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-یەوە

ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری سەرجەم زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان دەکات، دوای تەواوبونی مۆڵەتی چەسپاندن لەلایەن زانکۆکان کە لەسەعات (١٢)ی ئەمشەوە کۆتایی دێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پرۆسەی چەسپاندن لەبەرزترن کۆنمرەی وەرگیراو ئەنجام دەدات بۆ ئەو خوێندکار/قوتابیانەی کە داواکاریان پێشکەش بە (بەسیستمی ڕاستەوخۆی دوەم و خوێندنی ئێوارن و پارالێلی ڕاستەوخۆ) کردوە، دواتر مافی دابەزین و گۆڕینی شوێنی قوتابی و خوێندکاران دەدرێتە زانکۆکان، بەمەرجێک کۆنمرەی خوێندکار/قوتابی لە چوارچێوەی پلانی وەرگرتن وەرگیرابێت.

درێژەی بابەت

ئاگاداری بۆ پێشکەشکارانی خوێندن لە زانکۆی (کوردستان) سنە

سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری ئەو کەسانە دەکات کە لە ڕێگەی زانکۆمانەوە داواکاریان پێشکەشکردووە بۆ خوێندن لە زانکۆی (کوردستان ) لە شاری سنە، ، رۆژانی ١٢ – ١٣ /٢٠١٧/١٢ سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ هۆبەی پەیوەندیەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری زیاتر و پڕکردنەوەی فۆڕم .

درێژەی بابەت

دەرفەتی دووەم بۆ پێشکەشکردنی فۆڕمی خوێندنی ئێواران کرایەوە

راگرایەتی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت/ خوێندنی ئێواران رایدەگەیەنێت کە بۆ جاری دووەم دەرفەتی پێشکەشکردنی فۆڕمی خوێندنی ئێواران / پاراڵێڵ لەم بەشانەی خوارەوە رادەگەیەنن.

درێژەی بابەت