ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری سەرجەم زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان دەکات، دوای تەواوبونی مۆڵەتی چەسپاندن لەلایەن زانکۆکان کە لەسەعات (١٢)ی ئەمشەوە کۆتایی دێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پرۆسەی چەسپاندن لەبەرزترن کۆنمرەی وەرگیراو ئەنجام دەدات بۆ ئەو خوێندکار/قوتابیانەی کە داواکاریان پێشکەش بە (بەسیستمی ڕاستەوخۆی دوەم و خوێندنی ئێوارن و پارالێلی ڕاستەوخۆ) کردوە، دواتر مافی دابەزین و گۆڕینی شوێنی قوتابی و خوێندکاران دەدرێتە زانکۆکان، بەمەرجێک کۆنمرەی خوێندکار/قوتابی لە چوارچێوەی پلانی وەرگرتن وەرگیرابێت.
بۆ ئەوەش وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی وەرگرتنی (سیستمی راستەوخۆی دوەم و خوێندنی ئێواران و پارالێلی راستەوخۆ) ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی (٢٠١٧/١٢/٤) ڕادەگەیەنێت و، داوا لە پێشکەشکاران دەکەین بەھەمان وشەی تێپەڕ و وشەی نھێنی (یوزەرنەیم و پاسۆرد) ئەنجامەکان لە وێب سایتی (زانکۆلاین) بدۆزنەوە، ئەو پێشکەشکارانەشی کە (یوزەرنەیم و پاسۆرد) یان نیە دەتوانن سەردانی تۆماری کۆلێژ و پەیمانگە بکەن بۆ زانینی ئەنجامەکان، بۆ ئەوەش پێویستە خوێندکاران لەماوەی سێ ڕۆژ پەیوەندی بە تۆماری زانکۆ و پەیمانگەکان بکەن، بەپێچەوانەوە یەدەگەکان بەپێی ڕێزبەندی شوێنەکانیان پڕدەکەنەوە.
ئاگادارییەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-یەوە
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی