بڕیارە رۆژی سێشەممە (٢٠١٧/١٢/١٢)، ئنستیتیوتی کەلەپوری کورد بەھاوکاری زانکۆی راپەڕین ڤێستیڤاڵ و سیمیناری کەلتوری رێکبخەن.
ڤێستیڤاڵەکە لەکاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانییەوە دەستپێدەکات و تا کاتژمێر (٣)ی پاشنیوەڕۆ بەردەوام دەبێت کە تێیدا پێشانگا دەکرێتەوە بۆ کتێب و بەرھەمەکانی (دەنگ و رەنگ)، ھەروەھا نمایشی کلیپی گۆرانی و میوزیکی رەسەنی کوردی دەکرێت.
لەبەشێکی دیکەی ڤێستیڤاڵەکەدا پێشانگای فۆتۆگرافی دەربارەی (جوانی کەلتور لەژیانی کوردەواریدا) و (مێژووی رۆژھەڵاتی کوردستان لە ١٨٧٥)دا دەکرێتەوە. دواتریش نمایشی فیلمی بەڵگەنامەیی ئەنجامدەدرێت.
ھەر لەفێستیڤاڵەکەدا کۆڕێک دەربارەی (کەلتوری کورد لەکۆڕێکی شارەزایاندا) بۆ ھەریەک لە بەڕێزان ( مەزھەری خالقی، د.محمد دلێرو م. مستەفای سەید مینە) بەڕێوەدەچێت.