University of Raparin Logo

ئاگاداری سەبارەت بە پشووی ڕۆژی چوارشەممە

سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران دەکاتەوە کە سبەی چوار شەممە ١٨ی نیسانی ٢٠١٨، دەوامی خوێندن لە گشت کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆمان ئاسایی دەبێت، لەپێناو سەرخستنی پڕۆسەی ئەمساڵی خوێندن بەسەرکەوتوویی.

درێژەی بابەت

مامۆستایان و فەرمانبەرانی خۆشەویست لە زانکۆکانی کوردستان

خوێندکارانی ئازیز
کەسوکاری بەڕێزی خوێندکاران

وەک ئاگادارن لەسەرەتای خوێندنی ئەمساڵەوە سەرباری بارودۆخی تایبەتی هەرێمی کوردستان و قەیرانی نەخوازراوی دارایی، بە هەوڵ و ماندوبوون و خۆڕاگری مامۆستایان و فەرمانبەران توانرا بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بەردەوامی بە پرۆسەی خوێندن بدرێت و لە هیچ زانکۆیەکی کوردستاندا بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن نەکرێت هەر بۆیە جێگەی خۆیەتی کە سوپاسی تایبەتی یەکە یەکەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆکان بکەین بۆ لەخۆبردوویی و دڵسۆزیان لە پێناو سەرکەوتنی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان.

درێژەی بابەت

وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستى سەرۆکى زانکۆى ڕاپەڕین ڕادەگەێنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پاڵپشت بە ماددەى ( 9 ) بەشى (پێنجەم / زانکۆکان) لە یاساى ژمارە (10) ى ساڵى (2008) وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کە تایبەتە بە دانانى سەرۆک زانکۆکان، پۆستى (سەرۆکى زانکۆى ڕاپەرین) لە سەرۆکایەتى زانکۆى ڕاپەرین ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناویان لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .

یەکەم/ مەرجەکان :

هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

درێژەی بابەت