University of Raparin Logo

تەندەر بۆ پڕۆژەی دروستکردنی سیاجی زانكۆی ڕاپەڕین /کەمپەسی ڕانیە

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان بۆ جاری دووەم ئاگاداری سەرجەم بەڵێندەران و کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان دەکاتەوە کە خاوەنی مۆڵەتی کارکردنن لەو بوارەدا، زانکۆی ڕاپەڕین هەڵدەستیت بە ئەنجامدانی تەندەر بۆ پڕۆژەی دروستکردنی سیاجی زانكۆی ڕاپەڕین /کەمپەسی ڕانیە، هەر لایەنێک ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە دەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی بكات بۆ وەرگرتنی زانیاری یاخود سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی/هۆبەی خەرجییەکان بکات بۆ کڕینی وێنەی تەندەر و مەرج و ڕێنماییەکان بەبڕی (٩٠٠٠٠)نەوەد هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی .

تێبینی/
١- ئەم ئاگادارییە بۆ جاری دووەمە، ماوەی بردنی تەندەر لە ڕۆژی ٢٠١٨/٤/١٠ دەست پێدەکات تا بەرواری ٢٠١٨/٤/٢٦ کۆتایی دەوام بەردەوام دەبێت .
٢- دوا كات بۆ گەڕانەوەی تەندەر ڕێكەوتی ٢٠١٨/٤/٣٠ دەبێت، و هیچ تەندەرێک دوای ئەو بەروارە وەرناگیرێتەوە و سندوقی تەندەر دادەخرێت، لە هەمان ڕۆژدا كاتژمێر (١١:٣٠) تەندەرەکان دەكرێنەوە و ئاشکرا دەکرێن بە ئامادەبونی نوێنەری کۆمپانیا و لایەنە بەشدابووەکان لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان.

مەرجەکانی بەشداریکردن :
١-پێویستە بەشداربوو كۆمپانیای تایبەتمەند بێت یان مۆڵەتی كاركردنی لەمبارەوە هەبێت و لە کاتی داواکردنی تەندەر وێنەیەک لە مۆڵەتی کارکردنی بهێنێت .
٢- هێنانی بارمتەی سەرەتایی (ضمان العطاﺀ) کە کارایە بەلایەنی کەم (٢٧) ڕۆژ کەمتر نەبێت، بەشێوەی نەختینە بەبڕی (٣٤٥٠٠٠٠) سێ ملیۆن و چوارسەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی بۆ بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانکۆ تاکو ڕۆژێک بەر لە وادەی کردنەوەی تەندەر.
٣- ئەو كۆمپانیاو بەڵێندەرەی لە دەرەوەی هەرێمن پشتگیری تۆماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەبێت.
٤-زانكۆمان پابەند نیە بە كەمترین نرخ.
٥- ماوەی بەسەرچوونی تەندەر (العطاﺀ) (٤٥) ڕۆژە لەبەرواری كردنەوەی تەندەرەوە.
٦- هەریەك لەو بەروارانە بەر پشوی فەرمی كەوت ، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوا دەخرێت.
٧- بۆ هەر پرسیارێک لەڕێگەی ئیمەیڵی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی زانکۆوە دەبێت بە ناونیشانی

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.