University of Raparin Logo

مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین لە ھەنگاریا خەڵاتی باشترین توێژینەوەی زانستی پێدرا

راگەیاندنی زانکۆ

ئەمڕۆ ٥ی ئایاری ٢٠١٧، لە وڵاتی هەنگاریا خەڵاتی ئەنجامدانی باشترین توێژینەوەی بەخشرا بە (پەیمان رمضان احمد) مامۆستا لە زانکۆی راپەڕین، خەڵاتەکە لە چوارچێوەی کۆنفڕانسی (ناوەند و خۆرھەڵاتی ئەوروپا بۆ دیموکراسی ئەلیکترۆنی و حکومەتی ئەلیکترۆنی) (Central and Eastern European e|Dem and e|Gov Days ٢٠١٧) کە رۆژانی (٤-٥ی ئایاری ٢٠١٧) لەشاری بوداپێست لەوڵاتی ھەنگاریا بەڕێوەچوو.

درێژەی بابەت

وتەبێژى خوێندنی باڵا: ماوەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا درێژكرايەوە

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى خوازیارانی خوێندنی باڵا/ماستەر و دکتۆرا دەکات، کە ماوەى پڕۆسەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا/ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ سیمسته‌ری هاوینە درێژکرایەوە.

درێژەی بابەت

چالاکیەکانی شاندی وەزارەاتی خوێندنی باڵا لە وڵاتی ئێران بەرودەوامە

لە درێژەی کاروچالاکیەکانی شاندی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بۆ وڵاتی ئێران، ڕۆژی دووشەممە (۱ی ئایاری ۲۰۱۷) شاندەکە سەردانی زانكۆی "عەلامە"ی تارانی کرد.

شاندەکە لەلایەن "د.مەهدی فورقانی" ڕاگری فاکەڵتی زانستی پەیوەندییەكان و "د.ماندانا" بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆ پێشوازیان لێكرا، دواتر کۆبونەوەیەک لەنێوان هەردوولا ئەنجامدرا، لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە زانستی و ئەکادیمییەکانی نێوان زانکۆکانی هەرێم و زانکۆی عەلامە کرایەوە و تاوتوێی یاداشتێکی لێکتێگەێشتن کرا لە نێوان هەردوولادا، یەکەم هەنگاوی دوای یاداشتەکە بە ئاڵوگۆڕی مامۆستا و خوێنداکاران دەستپێدەکات، هەروەک مەبەستی سەرەکی شاندی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ زانکۆی عەلامە بۆ زیاتر سوود وەرگرتن بوو لەتوانا ئەكادیمیەكانی ئەو زانكۆیە.

درێژەی بابەت