ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ئایاری ٢٠١٧، بە چاودێری و ئامادەبوونی (د. موفق خالد) سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆو ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ، ، بەشی جوگرافیا وێرکشۆپێکی بە ناونیشانی (ڕۆڵیی بنەما ژینگەییەکان لە پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار لە ئیدارەی ڕاپەڕین) لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ سازکرد.
دواتر بەڕێز (د. موفق خالد) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین وتەیەکی پێشکەشکرد، وێڕای بەخێرهاتنی میوانەکان دەستخۆشی لە لیژنەی ڕێکخەری وێرکشۆپەکە کرد، پاشان بەکورتی باسی له کەرتی گەشتوگوزار کرد و ئاستەنگە سروشتی و مرۆییەکانی بەردەم گەشەپێدانی ئەو کەرتەی لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕوونکردەوە ، هەروەک ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکیانە کاریگەری باشی دەبێت لەسەر بەرەوپێشچوونی ئاستی زانستی زانکۆ و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی زانستی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگا.
لە دوو پانێڵی وێرکشۆپەکەدا حەوت سیمینار بە ناونیشانی جیاواز دەربارەی ڕۆڵیی بنەما ژینگەییەکان لە پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار لە ئیدارەی ڕاپەڕین پێشکەشکران .
پانێڵی یەکەم:
سیمیناری یەکەم دەربارەی (ژینگەی ئیدارەی ڕاپەڕین و گەشتوگوزار-تێڕوانینێکی گشتی) لەلایەن (د. ئازاد نەقشبەندی) پێشکەشکرا.
سیمیناری دووەم دەربارەی (پیشبوونی ژینگەی ناوچە گەشتوگوزارییەکان لە ئیدارەی ڕاپەڕین) لە لایەن (د. لقمان وسو عمر) پێشکەشکرا.
سیمیناری سێیەم دەربارەی (کاریگەری شوێنەوار لەسەر کەرتی گەشتوگوزاری لە ئیدارەی ڕاپەڕین) لەلایەن (د. محمد علی عبداللە) پێشکەشکرا.
سیمیناری چوارەم دەربارەی کاریگەری (پلەی گەرمی و دابارین لەسەر چالاکی گەشتوگوزار-قەزای پشدەر بە نمونە) لەلایەن (م. محمد قادر رسول، م.ی. بێستون احمد حسێن) پێشکەشکرا.
لە پانێڵی دووەمدا سێ سیمینار پێشکەشکران :
سیمیناری پێنجەم دەربارەی (کاریگەری ڕێگاوبان و گواستنەوە لە پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار لە ئیدارەی ڕاپەڕین ) لەلایەن (د. ساکار محمد حسن گەردی) پێشکەشکرا.
سیمیناری شەشەم دەربارەی (ڕۆڵی خزمەتگوزاری تەندروستی لە بەرەوپێشچوونی کەرتی گەشتوگوزار لە ئیدارەی ڕاپەڕین) لە لایەن (د. فاطمە قادر مصطفی) پێشکەشکرا.
سیمیناری حەوتەم دەربارەی (بەراوردێک لە نێوان ناوچە گەشتیارییەکان و نیشتەجێ بوون لە ڕووی خۆڵ و خاشاک لە ئیدارەی ڕاپەڕین ) لەلایەن (ڕێباز محمد رسول) پێشکەشکرا.
دوای خوێندنەوەی ڕاسپاردەکان کە وابڕیاره لە ڕۆژانی داهاتودا ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنورەکە بکرێن بە ئامانجی بەرەوپێشچوونی کەرتی گەشتوگوزاری لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، لە کۆتاییدا بڕوانامەی سەرۆکایەتی زانکۆ بەسەر توێژەرانی بەشداربووی وێرکشۆپەکەدا دابەشکرا .