University of Raparin Logo

چالاکیەکانی شاندی وەزارەاتی خوێندنی باڵا لە وڵاتی ئێران بەرودەوامە

چاپکردن ئیمەیڵ

لە درێژەی کاروچالاکیەکانی شاندی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بۆ وڵاتی ئێران، ڕۆژی دووشەممە (۱ی ئایاری ۲۰۱۷) شاندەکە سەردانی زانكۆی "عەلامە"ی تارانی کرد.

شاندەکە لەلایەن "د.مەهدی فورقانی" ڕاگری فاکەڵتی زانستی پەیوەندییەكان و "د.ماندانا" بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆ پێشوازیان لێكرا، دواتر کۆبونەوەیەک لەنێوان هەردوولا ئەنجامدرا، لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە زانستی و ئەکادیمییەکانی نێوان زانکۆکانی هەرێم و زانکۆی عەلامە کرایەوە و تاوتوێی یاداشتێکی لێکتێگەێشتن کرا لە نێوان هەردوولادا، یەکەم هەنگاوی دوای یاداشتەکە بە ئاڵوگۆڕی مامۆستا و خوێنداکاران دەستپێدەکات، هەروەک مەبەستی سەرەکی شاندی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ زانکۆی عەلامە بۆ زیاتر سوود وەرگرتن بوو لەتوانا ئەكادیمیەكانی ئەو زانكۆیە.

جێی ئاماژەیە، زانكۆی عەلامە كۆنترین و بەهێزترین زانكۆی رۆژهەڵاتی ناوەراستە لە بواری زانستی پەیوەندیەكان و ڕاگەیاندن، 
http://www.atu.ac.ir/index.aspx?fkeyid=&siteid=1&pageid=214&newsview=3307

هەر لەچوارچێوەی چالاکیەکانیدا و لەهەمان ڕۆژ شاندەکە سەردانی زانکۆی "تاران"ی کرد و، لەگەڵ بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی ئەو زانكۆیە گفتوگۆیان دەربارەی تواناکانی زانکۆی ناوبراو بۆ یارمەتیدان و هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کرد.

ئێوارەی هەمان رۆژ شاندەکە کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ "د. داود" بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی وەزارەتی زانست و توێژینەوەی زانستی و تەکنەلۆجیای ئێران ئەنجامدا، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆیان دەربارەی وردەکاری یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وەزارەت کرد، هەروەک چۆنیەتی چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان لەپەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە ڕێگەی یاداشتی لێکتێگەیشتنەوە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەیان بوو .

هەر لە درێژەی چالاکییەکانی شاندەکە، ڕۆژی سێ شەممە ۲ی ئایار، سەدانی شاری کرماشانی کرد و لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆی "علوم پزیشکی" کرماشان کۆبونەوە، لەکۆبونەوەکەدا باس لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرا، دواتر دیاری سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین لەلایەن "د. ڕزگار حاجی صاڵح" بەخشرایە سەرۆکی زانکۆی علوم پزیشکی کرماشان.

دوای نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ، شاندەکە لە هۆتێل پارسيان لەشاری کرماشان پێشوازیان کرد لە "د. فەرید نەجەفی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و وەفدی یاوەری. ئەم دانیشتنە تایبەت بوو بە زانکۆی ڕاپەڕین، سەرەتا "د. ڕزگار" باسێکی کورتی لەسەر زانکۆی ڕاپەڕین کرد، پاشان باس لە ڕێکارەکان و میکانیزمی کردنەوەی بەشی (Medical Engeenering) لە زانکۆی ڕاپەڕین کرا، هەروەک بڕیاردرا دوای ئامادەکردنی پرۆپۆزەڵ لەلایەن زانکۆی ڕاپەڕینەوە، دراسەیەکی وردی هەنگاوەکانی کردنەوەی بەشەکە لەلایەن سەرۆکایەتی هەدوو زانکۆوە بکرێت.