University of Raparin Logo

فێستیڤاڵی زانستی ساڵانەی کۆلێژی پەرستاری لە زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێ شەممە ٩ی ئایاری ٢٠١٧، بە ئامادەبوونی بەڕێز (د. موفق خالید) سەرۆکی زانکۆ و (د. سناﺀ حسن) ڕاگری کۆلێژی پەرستاری و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستایان و خوێندکارانی گشت کۆلێژەکانی زانکۆ، لە بینای کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکان، خوێندکارانی کۆلێژی پەرستاری فێستیڤاڵی زانستی ساڵانەی بەشەکەیان بە ئەنجامدانی چەندان چالاکی زانستی و نمایشکردنی پۆستەری زانستی و  کاری پراکتیکی خوێندکاران ڕێکخست.

درێژەی بابەت

سیمپۆزیۆمێک دەربارەی ململانێ و پێکەوە ژیانی ئایین و ئاینزاکان لە کوردستان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی ئایاری ٢٠١٧، لە ھۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ، بەشی مێژوو لە زانکۆی راپەڕین یەکەمین سیمپۆزیۆمی زانستی خۆی بە ناونیشانی (ئایین و ئاینزاکانی کوردستان، لەنێوان ململانێ و پێکەوە ژیاندا) رێکخست.

لە سەرەتای سیمپۆزیۆمەکەدا (د. دارا تۆفیق کاکەمین) سەرۆکی لیژنەی باڵای سیمپۆزیۆم وتەیەکی پێشکەشکرد، وێڕای بەخێر هاتنی میوانەکان، تەوەر و ئامانجەکانی پشت ڕێکخستنی سیمپۆزیۆمەکەی بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە.

دواتر (د. مۆفق خالید) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین لە وتەیەکدا چالاکیەکەی بەشی مێژووی بە گرنگ وەسف کرد، کورتەباسێکی دەربارەی و پێکەوە ژیانی ئایین و ئاینزاکان لە کوردستان پێشکەشی ئامادەبووان کرد، وتیشی: نکۆڵی لەوە ناکرێ کە لە دێرزەمانەوە کوردستان نموونەیەکی جوانی پێکەوە ژیانبووە لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەکە، هەروەک ئازادی پەیڕەوانی ئاینە جیاوازەکان لە گشت بوارەکانی ژیان بۆ گشت تاکێك ڕەخساوە .

درێژەی بابەت

چالاکییەکانی شاندی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە وڵاتی ئێران

لە درێژەی کار و چالاکییەکای شاندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە وڵاتێ ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ۳ی ئایاری ۲۰۱۷، شاندەکە سەردانی زانکۆی "ئیلام"ی کرد و، لەگەڵ "د. محمد علی اکبری" سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆکە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ھێڵە گشتییەکانی ھەماھەنگی نێوان زانکۆی ئیلام و زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان کرا، دواتر ئەندامانی شاندەکە سەردانی تاقیگە و بەشە جیاجیاکانی زانکۆی ئیلامی کرد.

پاشان لەسەرۆکایەتی زانکۆی ئیلام ئەنجومەنی زانکۆ پێشوازیان لە شاندەکەی هەرێم کرد و چەند تەوەرێکی زانستی و ئەکادیمی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا .

درێژەی بابەت