ئەمڕۆ سێ شەممە ٢ی ئایار، بە ئامادەبوونی بەڕێز (د. موفق خالید) سەرۆکی زانکۆ و، (د. محمد حمەعلی ڕشید) ڕاگری کۆلێژی زانست و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ، لە بینای کۆلێژی زانست خوێندکارانی بەشی فیزیا فێستیڤاڵی ساڵانەی بەشەکەیان بە نمایشکردنی چەند کار و پڕۆژەیەکی پراکتیکی ئەنجامدا.
لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین کاری پراکتیکی و پۆستەری جۆراوجۆری زانستی لەلایەن خوێندکارانی بەشی فیزیاوە نمایشکران.
لە کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا وێڕای دەستخۆشی سەرۆکی زانکۆ لە خوێندکارانی بەشداربوو، هیوای سەرکەوتن و ئەنجامدانی چالاکی زانستی زیاتری بۆ خوێندکارانی بەشەکە خواست .