لەچوارچێوەی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی لە زانکۆی ڕاپەڕین، خولێکی تۆپی پێی فوتساڵی بۆ فەرمانبەرانی گشت کۆلێژ و بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆ کردەوە، دوای ئەنجامدانی چەندین یاری لەنێوان تیپە بەشداربووەکانی خولەکە، ڕۆژی سێ شەممە ۲۰۱۷/٥/۲، بەئامادەبوونی (د. موفق خالد) سەرۆکی زانکۆ و (د. هێرش رسول) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، یاری کۆتایی خولەکە لە نێوان هەردوو تیپی فەرمانبەرانی کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکان و سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەچوو.
ئەنجامی کۆتایی یاریەکە (۱-٦) لە بەرژەوەندی فەرمانبەرانی کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکان کۆتایی هات و توانیان ببنە پاڵەوانی خولی فوتساڵی ئەمساڵی زانکۆی ڕاپەڕین .