University of Raparin Logo

ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین دوو بڕیاری سەبارەت بە جل و بەرگ و چالاکی خوێندکاران دەرکرد

بەپێی ڕێنماییەکی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین ژمارە (٦۲۱) لە بەرواری ۲۰۱۷/۸/۲۲، کە ئاراستەی گشت کۆلێژەکان و بەشەکانی باخداری و سامانی ئاژەڵی و ئەندازیاری شارستانی کراوە، تیایدا ئەنجومەنی زانکۆ دوو بڕیاری گرنگی داوە سەبارەت بە جل و بەرگ و ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆری خوێندکاران.

وەک لە ڕێنماییەکەدا هاتووە بۆ ئەمساڵی خوێندنی (۲۰۱۷-۲۰۱۸) هەردوو بڕیارەکە لە زانکۆی ڕاپەڕین جێ بەجێ دەکرێن.

۱- پێویستە جل و بەرگی خوێندکاران گونجاو بێت لەگەڵ کەشی ئەکادیمی و نامۆ نەبێت بە ژینگەی خوێندنی زانکۆیی، گرفت بۆ لایەنی خوێندنی زانکۆیی و کارگێڕی و ئاسایشی دامەزراوەکە دروست نەکات و مامۆستا و ستافی کارگێڕی زانکۆ لە هەرکاتێکدا بێت بتوانن خوێندکار بناسنەوە .

۲- بە مەبەستی ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆری خوێندکاران بڕیاردرا لە ڕۆژانی سێ شەممە سەعات (۱۰:۰٥ بۆ ۱۲:۰٥) خولەک، لە گشت کۆلێژ و بەشەکان هیچ محازەرەیەک دانەنرێت و لەو ماوەیەدا چالاکی جۆراوجۆری خوێندکارانی تیادا ئەنجام بدرێت .

درێژەی بابەت

پڕۆسەى یەکسانکردنى بڕوانامەکان بەئەلیکترۆنى دەکرێت

بەئامانجى کارئاسانیکردنى پڕۆسەى یەکسانکردنى بڕوانامەکان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لەسەر ڕاسپاردەى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پڕۆسەى یەکسانکردنى بڕوانامەکان بەئەلیکترۆنى کرا و، لەسەرەتاى مانگى (ئەیلول)ەوە کارا دەکرێ.

لەو چوارچێوەیەدا و لە کۆبونەوەى هەفتانەى ئەنجومەنى دیوانى وەزارەتی؟خوێندنی باڵادا کە ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتى (۲۰۱۷/٨/۲۲) بەسەرپەرشتى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەڕێوەچوو.

درێژەی بابەت

ئەنجامی کۆتایی خولی ڕێگاکانی وانە ووتنەوە دوای دووبارەکردنەوەی تاقیکردنەوە و سیمینار

هۆبەی خوێندنی باڵا و فێرکردنی بەردەوام له سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین بە فەرمانی زانکۆیی ژمارە ٢٦٧٩/۲۹/۷ لە ڕێکەوتی ۲۰۱۷/۸/۲١ ئەنجامی کۆتایی خولی ڕێگاکانی وانە ووتنەوە و خولی پەرەپێدانی توانای توێژینەوە و خولی پەرەپێدانی توانای سەرکردایەتی و بەڕیوەبردنی ئەکادیمی لە دوای دووبارەکردنەوەی تاقیکردنەوە و سیمینار ڕادەگەیەنێت، کە ڕیزبەندی بۆ ناوەکان کراوە بە پێی پسپۆڕی و نمرە و ئاستی بەشداربووان، ژمارەیان (٢٠) بەشداربووە، بەپێی فەرمانەکە ئەو بەشداربووانەی سەرکەوتووبوون لە دووبارەکردنەوەی تاقیکردنەوە و سیمینار شیاون بۆ وانە ووتنەوە.

درێژەی بابەت