University of Raparin Logo

خشتە و بابەتی داواکراو بۆ تاقیکردنەوەی بەشە ڕاستەوخۆکانی زانکۆی ڕاپەڕین ڕاگەیەنرا

دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو توانرا بەسەرکەوتویی سیستمی وەرگرتنی ڕاستەوخۆی زانکۆیی جێبەجێ بکرێ، بۆ ئەمساڵی خوێندن (٢٠١٧-٢٠١٨) وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری فراوانکردنی ئەو سیستمەی دا، (٣٧٧) بەشی زانستی لە سەرجەم زانکۆکان بە سیستمی وەرگرتنی راستەخۆیی خوێندکار وەردەگرن، لە سیستمەدا دوو پێوەری ڕێژەیی دیاریکراوە بۆ وەگرتنی خوێندکار لەو بەشەکانەی خوێندکار داواکاری پێشکەش دەکات، لە پێوەری یەکەمدا ڕێژەی (٧٠%)ی کۆنمرەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بۆ خوێندکار هەژمار دەکرێت و لە پێوەری دووەمی سیستمەکەدا ڕێژەی (٣٠%)ی کۆنمرە بۆ تاقیکردنەوەی بەش یان کۆلێژەکە دەبێت کە خوێندکاران ئەنجامی دەدەن.

ئەمڕۆ دوو شەممە ٢١ی ئاب، نوسینگەی یاریدەدەرێتی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران لە زانکۆی ڕاپەڕین، خشتە و بابەتە دیاریکراوەکانی ڕاگەیاند کە خوێندکاران لە سەرجەم بەشە ڕاستەوخۆکانی زانکۆی ڕاپەڕین تاقیکرنەوەی تیادا ئەنجام دەدەن.

درێژەی بابەت

ماڵپەڕی سێنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین کرایەوە

ڕۆژی چوارشەممە، بەرواری ١٦ی ئابی ٢٠١٧، کاتژمێر ٩ی شەو، ماڵپەڕی سێنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین لەلایەن ستافی دیجیتاڵ میدیای سێنتەر لە دوو پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووک بەڕووی میواناندا بەفەرمی کرایەوە.

پڕۆژەی ماڵپەڕەکە ماوەی زیاتر لە دوو مانگە لەلایەن ستافی سێنتەری زمان بە هەماهەنگی ستافی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن لە زانکۆ سەرقاڵی ئامادەکردنی بوون، تا لە ڕۆژی ۱٦ی ئاب ماڵپەڕەکە بەفەرمی کرایەوە و خرایە خزمەتی فێرخوازان.

درێژەی بابەت

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین بە توێژینەوەیەكی زانستی بەشداری لە کۆنفراسێکی زانستی نێودەوڵەتی دەکات

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین بەتوێژینەوەیەکی زانستی بەشداری لە کۆنفرانسێکی زانستی نێودەوڵەتی دەکات .

ڕۆژانی ۱٥-۱۸ ی ئابی ۲۰۱۷، بە شداری ژمارەیەکی بەرچاو لە توێژەرانی بیانی، لە بۆداپێستی پایتەختی وڵاتی هەنگاریا، کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو .

درێژەی بابەت