University of Raparin Logo

زانکۆی راپەڕین دوو گرانتی لەیەکێتی ئەوروپا بەدەستھێنا

چاپکردن ئیمەیڵ

راگەیاندنی زانکۆ

زانکۆی راپەڕین، توانی لەماوەی ساڵی رابردووەوە دوو گرانت لەپڕۆژەی ئیراسمۆس پڵەس بەدەستبھێنێت بەھاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەک زانکۆ لەھەریەک لەوڵاتانی ئیسپانیاو ئەڵمانیا.
گرانتی یەکەم کە لەلایەن زانکۆی ئەلمیریا لە وڵاتی ئیسپانیا سەرپەرشتیدەکرێت بەناوی (Erasmus + KA١٠٧ International Credit Mobility project)ەو لەماوەی چەند مانگی داھاتوودا دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ھەروەھا زانکۆی راپەڕین پێشتر لەگەڵ زانکۆی ئەلمیریا ھاوبەشی پڕۆژەی ئیراسمۆس مەندۆس مەرحەبا بووە.
ھاوکات دوای ئەوەی لەچەند مانگی ڕابردوودا (٨) زانکۆی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھەر یەکە لە وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێم و دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی پڕەپۆزەڵێکی ھاوبەشیان ئامادەکرد و لەڕێگای زانکۆی (گۆتینگن)ی ئەڵمانیەوە پێشکەش بە کۆمسیۆنی یەکێتی ئەورپا کرا، لەچوارچێوەی پڕۆگرامی (Erasmus +) ، لە ئێستادا پڕەپۆزەڵەکە پەسەند کراوەو پارەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە نزیکەی (یەک) ملیۆن یۆرۆ دەبێت ،و بڕیارە لە ماوەی (٣) ساڵدا خەرج بکرێت.
ھەردوو گرانتەکە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە سەرپەرشتیدەکرێن بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی خوێندکاران و ستافی ئەکادیمی لەنێوان زانکۆ بەشداربووەکانی پڕۆگرامەکاندا ئەنجامدەدرێت.