University of Raparin Logo

خشتە و بابەتی داواکراو بۆ تاقیکردنەوەی بەشە ڕاستەوخۆکانی زانکۆی ڕاپەڕین ڕاگەیەنرا

چاپکردن ئیمەیڵ

دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو توانرا بەسەرکەوتویی سیستمی وەرگرتنی ڕاستەوخۆی زانکۆیی جێبەجێ بکرێ، بۆ ئەمساڵی خوێندن (٢٠١٧-٢٠١٨) وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری فراوانکردنی ئەو سیستمەی دا، (٣٧٧) بەشی زانستی لە سەرجەم زانکۆکان بە سیستمی وەرگرتنی راستەخۆیی خوێندکار وەردەگرن، لە سیستمەدا دوو پێوەری ڕێژەیی دیاریکراوە بۆ وەگرتنی خوێندکار لەو بەشەکانەی خوێندکار داواکاری پێشکەش دەکات، لە پێوەری یەکەمدا ڕێژەی (٧٠%)ی کۆنمرەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بۆ خوێندکار هەژمار دەکرێت و لە پێوەری دووەمی سیستمەکەدا ڕێژەی (٣٠%)ی کۆنمرە بۆ تاقیکردنەوەی بەش یان کۆلێژەکە دەبێت کە خوێندکاران ئەنجامی دەدەن.

ئەمڕۆ دوو شەممە ٢١ی ئاب، نوسینگەی یاریدەدەرێتی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران لە زانکۆی ڕاپەڕین، خشتە و بابەتە دیاریکراوەکانی ڕاگەیاند کە خوێندکاران لە سەرجەم بەشە ڕاستەوخۆکانی زانکۆی ڕاپەڕین تاقیکرنەوەی تیادا ئەنجام دەدەن.

هەروەک لەگەڵ ڕاگەیاندنی خشتەکەدا، چەند ڕێنماییەکە گرنگ بۆ خوێندکاران ئاماژەیان پێکراوە وەک :

- پێویستە خوێندکار (١٥) خولەک بەر لە دەسپتپێکی تاقیکردنەوەکان لە کۆلێژ ئامادەبێت .
- پێویستە خوێندکار کارتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی پێبێت .
- هەر خوێندکارێک هەوڵی گزیکردن (غش) بدات، لە سەرجەم تاقیکردنەوەکان بێبەش دەکرێت و ڕوو بە ڕووی یاسا دەکرێتەوە.
- بەپێی ڕێنماییەکان هەر خوێندکارێک بەم سیستمە وەربگیرێت مافی پڕکردنەوەی (فۆڕمی زانکۆلاین) لە دەستدەدات.
- ئەگەر خوێندکار لە چەند بەشێک ناوی دەربچێت ئەوا بەشە بەرزەکەی بۆ هەڵدەبژێردرێت .
- بەپێی ڕێنماییەکان هەر خوێندکارێک بەم سیستمە وەربگیرێت بەشەناوخۆیی بۆ دابین ناکرێت .

خشتە و بابەتە داواکراوەکان بۆ تاقیکردنەوە لە سەرجەم بەشە ڕاستەوخۆکانی زانکۆی ڕاپەڕین