University of Raparin Logo

سەنتەرى كار لە زانکۆی ڕاپەڕین لەسەر ئاستى زانكۆکانى كوردستان بەشداری بە زۆرترين خوێندكار لە خولی ڕاهێنانی تواناکان کردووە

سەنتەرى گەشەپێدانی کار لە زانکۆی ڕاپەڕین پيرۆزبایی له بەشداربووانى خولى راهێنانى تواناكان دەكات بەبۆنەى کۆتایی هاتن و بەدەستهێنانی بڕوانامەی خولەکە، خولى راهێنان تواناکان خولێكى پراكتيكيیە و ساڵانە لە ژێر چاودێرى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زاستی و نوسينگەى جێگرى سەرۆكى حكومەت دەکرێتەوە.
خولەکە لە سەرەتای مانگى تەموزی ۲۰۱۷، دەستیپێكرد به بەشدارى (٦) كۆمپانياو (٨٢) خوێندكار بۆ (۷) بەشى زانكۆ لە پسپۆڕی (فيزيا، كيميا، بايەلۆجى، پەرستارى ، باخچەى ساوايان، ياسا و جوگرافيا)خولەكه بۆ ماوەى دوو مانگ بەردەوام بوو.

درێژەی بابەت

ئەمڕۆ زانکۆلاین کارا دەکرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا لە ئەمڕۆوە (زانکۆلاین) بۆ دەرچوانی خولی یەکەمی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی کارا بکرێت.

لەو بارەیەوە عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕیکەوتی (٢٠١٧/٩/٦) لە کۆبونەوەی لێژنەی باڵای وەرگرتن، کە بەسەرپەرشتی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچو، تێیدا بڕیاردرا لە سەعات (٥)ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٠١٧/٩/٦) وێبسایتی زانکۆلاین بەناونیشانی (www.regayzanko.com) بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ واتە تا سەعات (١٢)ی شەوی ڕێکەوتی (٢٠١٧/٩/١٤) بۆ دەرچوانی خولی یەکەمی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی کارا بکرێ.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرچوانی ١٢ی ئامادەیی ئاگادار دەکات، بۆ بەدەستهێنانی ناوی بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) دەتوانن لە کاتی کارابونی (زانکۆلاین) بەکۆدی تاقیکردنەوەکانی قۆناخی دوانزەی ئامادەیی بچنە ناو سیتسمی زانکۆلاین، دواتریش ژمارەی تەلەفۆنی خۆیان تۆمار بکەن و، پاشانیش لەڕێگەی کورتە نامەیەکەوە ناوی بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)یان بەدەست دەگات و، دواتر دەتوانن بچنە ناو سیستمی زانکۆلاین بۆ هەڵبژاردنی بەش و کۆلێژ و پەیمانگە لە زانکۆکان.

درێژەی بابەت

پەیامی سەرۆکی زانکۆ، بۆ جەژنی قوربانی پیرۆز

بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز، بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.موفق خالید ابراهیم سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین ، پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی جیهان بەگشتی و موسڵمانانی کوردستان بە تایبەتی و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆمان دەکات.

درێژەی بابەت