ڕۆژی چوارشەممە، بەرواری ١٦ی ئابی ٢٠١٧، کاتژمێر ٩ی شەو، ماڵپەڕی سێنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین لەلایەن ستافی دیجیتاڵ میدیای سێنتەر لە دوو پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووک بەڕووی میواناندا بەفەرمی کرایەوە.
پڕۆژەی ماڵپەڕەکە ماوەی زیاتر لە دوو مانگە لەلایەن ستافی سێنتەری زمان بە هەماهەنگی ستافی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن لە زانکۆ سەرقاڵی ئامادەکردنی بوون، تا لە ڕۆژی ۱٦ی ئاب ماڵپەڕەکە بەفەرمی کرایەوە و خرایە خزمەتی فێرخوازان.
شایەنی باسە، ماڵپەڕەکە لە ئێستادا بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی بەردەستە و زانیاری وردی دەربارەی سێنتەری پەرەپێدان و زمان لەخۆدەگرێت لەگەڵ چەندین بەشی هەواڵ و ئاگاداری و ڕێنمایی، لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە هەرچی بابەتەکانی پەیوەست بە سێنتەری زمانەوەیە لە ڕێگەی ئەو ماڵپەڕەوە بڵاودەکرێنەوە، لەگەڵ بوونی بەشێکی گرنگ بەناوی بڵۆگ کە لە هەردوو زمانی ماڵپەڕ بەردەستە و تیایدا بابەت و وتاری تایبەت بە زمان و تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکان بڵاودەکرێتەوە و بەهۆیەوە گشت لایەک سودمەند دەبن.
بەرێوەبەرایەتی پەرەپێدان و زمان بەپێویستی دەزانێت سوپاسی یەکە بە یەکەی ئەوانە بکات کە هاوکار بوون لەماوەی ڕابردوودا لە ئامادەکردنی ناوەڕۆک و جێبەجێکردنی کارە هونەرییەکانی ماڵپەڕەکە.
ئێستا دەتوانن بەم بەستەرە سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەن: