زانکۆی ڕاپەڕین وێرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بۆ پڕۆگرامی تەندروستی لە خوێندنگاکان سازکرد
زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی بەشی تەندروستی گشتی لە ویلایەتی ماسەچوستس ئەمریکا، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ئابی ٢٠١٧، بە ئامادەبوونی د.موفق خالید ابراهیم سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین، وێرکشۆپێکی نێودەوڵەتی دەربارەی پڕۆگرامی تەندروستی لە خوێندنگاکان ڕێکخست.
لە وێرکشۆپەکەدا (ڕیینی ئێرید) دەرچووی زانکۆی هارڤارد، ئەکادیمی و شارەزا لە بوارەکەدا و بەڕێوەبەری سەرجەم پڕۆگرامی تەندروستی خوێندنگاکان لە ویلایەتی ماسەچوستس بابەتێکی دەربارەی گرنگی پڕۆگرامی تەندروستی لە خوێندنگاکان پێشکەشکرد.
ئیمتیازاتەکانى خوێندنى باڵاى عێراق کەسوکارى شەهیدانى پێشمەرگەش دەگرێتەوە
یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆى کەرکوک ڕایگەیاند، ئەمساڵ کەسوکارى شەهیدانى پێشمەرگەش سودمەند دەبن لە ئیمتیازاتەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى عێراق لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، کە یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆى کەرکوک بەبێ ئەوەى ناوى بهێنێت ڕایگەیاند "بەپێى بڕیارێکى وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ ئەمساڵ کەسوکارى شەهیدانى هێزەکانى پێشمەرگەش ئیمتیازاتەکانى خوێندنى باڵا دەیانگرێتەوە".
هەروەها وتیشى "ئیمتیازاتەکان کە ٧ نمرە دەخرێتەسەر نمرەى کۆتایى ساڵیان لە قۆناغى ٦ى ئامادەیى، هەروەها کورسى تایبەتیان بۆ دابین دەکرێت لە خوێندنى باڵا بۆ ماستەر و دکتۆرا".
بابەتی تر...
- پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ماستەرو دکتورا سێمستەری هاوینە٢٠١٦-٢٠١٧ زانکۆی ڕاپەڕین
- ئەنجامی کۆتایی خولی ڕێگاکانی وانە ووتنەوە بۆ ساڵی ۲۰۱۷ ڕاگەیەنرا
- کۆلێژەکانى ئەندازیارى گۆڕانکارییان تێدا دەکرێ
- د.یوسف گۆران: تا ئێستا ڕێژەى (٤۰٪) کاندیدانى ماستەر توانیوانە نمرەى ئاستى پێویستى زمانى ئینگلیزى بەدەستبهێنن