University of Raparin Logo

ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین دوو بڕیاری سەبارەت بە جل و بەرگ و چالاکی خوێندکاران دەرکرد

چاپکردن ئیمەیڵ

بەپێی ڕێنماییەکی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین ژمارە (٦۲۱) لە بەرواری ۲۰۱۷/۸/۲۲، کە ئاراستەی گشت کۆلێژەکان و بەشەکانی باخداری و سامانی ئاژەڵی و ئەندازیاری شارستانی کراوە، تیایدا ئەنجومەنی زانکۆ دوو بڕیاری گرنگی داوە سەبارەت بە جل و بەرگ و ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆری خوێندکاران.

وەک لە ڕێنماییەکەدا هاتووە بۆ ئەمساڵی خوێندنی (۲۰۱۷-۲۰۱۸) هەردوو بڕیارەکە لە زانکۆی ڕاپەڕین جێ بەجێ دەکرێن.

۱- پێویستە جل و بەرگی خوێندکاران گونجاو بێت لەگەڵ کەشی ئەکادیمی و نامۆ نەبێت بە ژینگەی خوێندنی زانکۆیی، گرفت بۆ لایەنی خوێندنی زانکۆیی و کارگێڕی و ئاسایشی دامەزراوەکە دروست نەکات و مامۆستا و ستافی کارگێڕی زانکۆ لە هەرکاتێکدا بێت بتوانن خوێندکار بناسنەوە .

۲- بە مەبەستی ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆری خوێندکاران بڕیاردرا لە ڕۆژانی سێ شەممە سەعات (۱۰:۰٥ بۆ ۱۲:۰٥) خولەک، لە گشت کۆلێژ و بەشەکان هیچ محازەرەیەک دانەنرێت و لەو ماوەیەدا چالاکی جۆراوجۆری خوێندکارانی تیادا ئەنجام بدرێت .

 هەردوو بڕیارەکە لێرە ببینە