ڕۆژی دووشەممە ٢٠١٧/١١/٢٧ لە کۆلێژی پەروەردەی بنەرەتی/ئێواران سیمینارێک بۆ مامۆستای پسپۆری ئەدەبی نوێی کوردی (زاھیر ئیسماعیل سەعید ) لە ژێر ناونیشانی (گروپەکانی شیعری ھاوچەرخ و نوێ خواز لە کرمانجی ناوەراست لە ساڵانی ١٩٧٠ بۆ ٢٠٠٠) رێکخرا، لە سیمینارەکەدا بەوردی باس لە گروپەکانی شیعری ھاوچەرخ و نوێ خواز لە کرمانجی ناوەراست کرا.
جێی ئاماژەیە کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت/ ئێواران ھەموو رۆژانی دوو شەممەیەک چالاکی جۆراوجۆری زانستی و رۆشنبیری و ھونەری بۆ خوێندکاران و مامۆستایانی خوێندنی ئێواران ساز دەکات.