ڕۆژی دووشەممە ٢٧ نوڤمبری ٢٠١٧، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی کۆتایی ناوی پاڵێوراوانی بۆ خوێندنی ئێواران لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت/زانکۆی ڕاپەڕین لە بەشەکانی (ئینگلیزی، کوردی، عەرەبی ، بیرکاری ، کۆمەڵایەتی ) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ ڕاگەیاند .
بەپێی ئەنجامەکان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨) ناوی (٢٢٧) پاڵێوراو بۆ خوێندنی ئێواران لە سەرجەم بەشەکانی کۆلێژەکە هاتووەتەوە.
بۆ بینینی ناوەکان لێرە کلیک بکە
سەرەنج:
١- پێویستە سەرجەم پاڵێوراوان لە ماوەی (١٠) ڕۆژدا مامەڵەی وەرگرتن تەواو بکەن .
٢- بۆ مامەڵەی وەرگرتن پێویستە سەردانی تۆماری کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت/ ئێواران بکەن، ڕۆژانە لە کاتژمێر (٥-٨)ی ئێوارە جگە لە ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی .
٣- لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٧/١٢/٢ مامەڵەی وەرگرتنی پاڵێوراوان دەستپێدەکات.