University of Raparin Logo

چەند چالاکییەکی هونەری و ڕۆشنبیری لە زانکۆی راپەڕین ئەنجامداران

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨ی نوڤمبری ٢٠١٧، ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی راپەرین چەند چالاکییەکی هونەری و ڕۆشنبیری ئەنجامدا.

سەرەتای چالاکییەکان بە کردنەوەی پێشنگایەکی فۆتۆگرافی بۆ فۆتۆکانی فۆتۆگرافەر ( امیر حسن) دەستیپێکرد.
لە پێشنگاکەدا بەڕێز د.موفق خالید ابراهیم سەرۆکی ڕاپەڕین و د.هێرش رسول مراد یاریدەدەری سەرکی زانکۆ و د.ئاراس عبدالرحمن ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ئامادەبوون، پێشانگاکە لەلایەن سەرۆکی زانکۆ کرایەوە، تیایدا چەندین وێنەی ناوازەی فۆتۆگرافەر ( امیر حسن) نمایشکرابوون.

داواتر لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ چەند چالاکییەکی هونەری و تەرفیهی وەک میوزیک و گۆرانی و پێشبرکێی شادی خوێندکارانی بەشەکان و خوێندنەوەی چەند پارچە شیعرێک لە خوێندکارانی بەهرەمەند، پێشکەشی خوێندکارانی بەشە جیا جیاکانی زانکۆی ڕاپەڕین کران .