راگەیاندنی زانکۆی راپەڕین
رۆژی سێشەممە (٢٨/١١/٢٠١٧) کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی بەبۆنەی ھەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەزانکۆی راپەڕین لەکەمپەسی قەڵادزێ لەلایەن رێکخراوی (ئەشا) بۆ فەلسەفەی زەردەشتی و پەرەپێدانی توانای گەنجان – سێکتەری ژنان، و بەھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی وەرش و ھونەری زانکۆی راپەڕین چەند چالاکیەک رێکخران.
سەرەتاپێشانگایەکی فۆتۆگرافیی و نمایشکردنی فیلمی دۆکیومێنتاری بەڕێوەچوون، ھەروەھا سیمینارێکیش دەربارەی (ژن و تێوەگلانی بەماددەی ھۆشبەر) لەلایەن توێژەری کۆمەڵایەتی بەڕێز (دڵشاد عبداللە) پێشکەش کرا.
بڕیاریشە ھەمان چالاکی رۆژی چوارشەممە (٢٩/١١/٢٠١٧) کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی لەکەمپەسی رانیە لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بەڕێوەبچێت.