راگەیاندنی زانكۆ
فۆتۆ: محمد عبداللە
ئەمشەو (٢٠-١٢-٢٠١٨)، مەراسیمی شەوی یەڵدا لەكەشێكی هونەریدا بەبەشداری چەند شاعیرو هونەرمەندو میوزیك ژەن و بەئامادەبوونی خوێندكاران و فەرمانبەران و مامۆستایان و هونەردۆستان، بەڕێوەچوو.
وهزارهتی خوێندنی باڵا سی سکۆلەرشیپ بۆ خوێندنی باڵا له ههنگاریا ڕادهگهێنێت
له چوارچێوهی ڕێكهوتنامهی نێوان وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی ههرێمی كوردستان و، وهزارهتی توانسته مرۆییهكانی ههنگاریا وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی سی (١٠ ماستەر و ٢٠ دکتۆرا) زەمالەی خوێندنی باڵا بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕادهگهێنێت.
بۆیه ههر كهسێك مهرجهكانی تێدایهو ئارهزوی خوێندن لهو وڵاته دهكات، تكایه تا وادهی دیاریكراو كه (2019/2/16)یه فۆرمی تایبهت بهو سکۆلەرشیپە پڕ بكهنهوه.
سیمپۆزیۆمێک دەربارەی ڕەخنەی ئەدەبی و شەوی یەڵدا لە زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەدەچێت
راگەیاندنی زانكۆ
ئەمڕۆ چوار شەممە (١٩-١٢-٢٠١٨)، بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی پەوەردەی بنەڕەت بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و ڕۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ، بەئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران بەڕێز دكتۆر (دارا تۆفیق كاكەئەمین) سیمپۆزیۆمێکی لەژێر ناونیشانی (ڕەخنەی ئەدەبی و شەوی یەڵدا) سازکرد.
لەدەستپێکی سیمپۆزیۆمەکە (پ.ی.د. ڕزگار حاجی صاڵح) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت وتەیەکی پێشکەشکرد، تیایدا وێرای بەخێرهاتنی ئامادەبووان سوپاس ڕێکخەرانی سیمپۆزیۆمەکەی کرد، دواتر ئاماژەی بە گرنگی سازدانی چالاکییە ئەدەبییەکان کرد، وتیشی:ئاشکرایە کە زمان و ئەدەبی هەر نەتەوەیەک شوناسی نەتەوەکە دیاری دەکات، هەروەک ژیان و بیرکردنەوە و دنیابینی مرۆڤ لە بواری ئەدەبدا وایکردووە کە توێژەران و لێکۆڵەران نەتوانن دەستبەرداری توێژینەوەی ئەدەبی بن. دواتر باسی لە ئەرکی زانکۆ کرد وەک ناوەندێکی توێژنەوەی مەعریفی کە کەرەستەکانی توێژینەوە و کەلتوری میللەتەکەمان بە نەوەکانی ئێستا و داهاتوو بگەیەنێت