University of Raparin Logo

پڕۆژەی (زانکۆ ماڵی هەمووانە) لە زانکۆی ڕاپەڕین ڕاگەیەنرا

چاپکردن ئیمەیڵ

پڕۆژەی (زانکۆ ماڵی هەمووانە) تایبەتە بە خاوەن پێداوییتسیە تایبەتەکان تاوەکو لە پڕۆسەی خوێندن دانەبڕێن و بتوانن وەکو هەر تاکێکی ئاسایی درێژە بە قۆناغی خوێندنی باڵا بدەن، بەپێی ناوەڕۆکی پڕۆژەکە کە ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین بەشێوەیەکی سەرەتایی پەسەندی کردووە، هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت ڕێژەی کەم ئەندامیەکەی (۷۰٪)یان زیاتر بێت ئەوا ئاسانکاری تەواوی بۆ دەکرێت لە دابینکردنی سەرجەم پێداویستیەکانی خوێندن و دابینکردنی مامۆستا .

هەر بەپێی پڕۆژەکە ئەو خوێندنانەی کە پارەن وەک پارالێل و ئێواران ئەوا زانکۆی ڕاپەڕین تەواوی کرێی خوێندنی ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانە لە ئەستۆ دەگرێ بەجۆرێک لە هەر بەشێکی زانکۆ تەنیا یەک کورسی بۆ ئەوان دابین دەکرێت .

هەروەک لە پڕۆژەکەدا هاتووە لە هەر خول و ڕاهێنانێک کە لە زانکۆدا دەکرێتەوە بێ بەرامبەر دەتوانن سود مەند بن و زانکۆی ڕاپەڕین لەسەر سندوقی داهاتەکان تێچووەکانیان دەگرێتە ئەستۆ .
لە پڕۆژەکەدا هاتووە زانکۆی ڕاپەڕین هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سنورەکە دەکات تا بتوانن بە هەردوولا کەشێکی گونجاوی خوێندن بۆ خاوەن پێداویسستییە تایبەتەکان بڕەخسێنن .