University of Raparin Logo

پڕۆژەی (زانکۆ ماڵی هەمووانە) لە زانکۆی ڕاپەڕین ڕاگەیەنرا

چاپکردن ئیمەیڵ

پڕۆژەی (زانکۆ ماڵی هەمووانە) تایبەتە بە خاوەن پێداوییتسیە تایبەتەکان تاوەکو لە پڕۆسەی خوێندن دانەبڕێن و بتوانن وەکو هەر تاکێکی ئاسایی درێژە بە قۆناغی خوێندنی باڵا بدەن، بەپێی ناوەڕۆکی پڕۆژەکە کە ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین بەشێوەیەکی سەرەتایی پەسەندی کردووە، هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت ڕێژەی کەم ئەندامیەکەی (۷۰٪)یان زیاتر بێت ئەوا ئاسانکاری تەواوی بۆ دەکرێت لە دابینکردنی سەرجەم پێداویستیەکانی خوێندن و دابینکردنی مامۆستا .

درێژەی بابەت

ڕاگەیاندنی دوو پڕۆژەی زانستی لە زانکۆی ڕاپەڕین

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە ۱۳ی كانوونی یەكەمی ۲۰۱۸، بە ئامادەبوونی بەشێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ، بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوو پڕۆژەی گرنگی لە زانکۆی ڕاپەڕین ڕاگەیاند .

لە وتەیەکدا بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد) دەربارەی گرنگی و لێکەوتەکانی هەردوو پڕۆژەکە بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دوا، هەروەک بە دەستکەوتێکی مەزنی بۆ زانکۆی ڕاپەڕین هەژمارکردن.

درێژەی بابەت

ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی ئەنجامدانی ۆرکشۆپێکی گرنگی نێودەوڵەتی بوو لە زانکۆی ڕاپەڕین

چاپکردن ئیمەیڵ

زانکۆی ڕاپەڕین میوانداری ۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی کرد، کە تیایدا چەندین زانکۆی ناوخۆیی و بیانی لەوڵاتەکانی ئەڵمانیا..... بەشداربوون، تیایدا چۆنیەتی جێبەجێکردنی سیستەمی خوێندنی بۆلۆنیا تاوتوێکرا، هەروەک باس لە چۆنیەتی ئامادەکردنی مامۆستا کرا بۆ ئەم سیستەمە نوێیە، بەپێی ئەم سیستەمە خوێندکار دەبێتە چەقی فێربوون و مامۆستا تەنها ڕۆڵی ڕێنیشاندەر دەبینێت، وە هەموو هەوڵێکی خوێندکار و ماندووبونەکانی بە ژمارە گوزارشتی لێ ئەکرێت، کە ئەنجامی کۆکردجەوەی ئەم ژمارانە ئاستی خوێندکار و ئاستی فێربوونی دیاری دەکرێت.

درێژەی بابەت