University of Raparin Logo

لەزانكۆی راپەڕین، مەراسیمی شەوی یەڵدا بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

راگەیاندنی زانكۆ
فۆتۆ: محمد عبداللە
ئەمشەو (٢٠-١٢-٢٠١٨)، مەراسیمی شەوی یەڵدا لەكەشێكی هونەریدا بەبەشداری چەند شاعیرو هونەرمەندو میوزیك ژەن و بەئامادەبوونی خوێندكاران و فەرمانبەران و مامۆستایان و هونەردۆستان، بەڕێوەچوو.
بەشی زمانی کوردی لەکۆلێژی پەوەردەی بنەڕەت بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و ڕۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین، سیمپۆزیۆمێکی لەژێر ناونیشانی (ڕەخنەی ئەدەبی و شەوی یەڵدا) سازکرد.
رۆژی یەكەمی سیمپۆزیۆمەكە لەرۆژی (١٩ – ١٢ – ٢٠١٨) بە پێشكەشكردنی سێ سیمیناری زانستیی لەلایەن سێ مامۆستای زانكۆوە پێشكەشكران و رۆژی دووەمی سیمپۆزیۆمەكەش مەراسیمی شەوی یەڵدا بوو.
سەرەتا لەلایەن سەرۆکی بەشی زمانی کوردی (م.ی. بارزان علی پیرۆت) بابەتێك دەربارەی شەوی یەڵدا و ڕەنگدانەوەی لەناو ئەدەبیاتدا پێشكەشكرا.
دواتریش چەندین پارچە شیعری ئاوێزانی میوزیک لەلایەن هەریەک لە شاعیران (ڕزگار حەمەئەمین ئەحمەد، هەندرێن ئەحمەد حسێن و ئەڵماس مستەفا ڕەسوڵ) پێشکەشدەكران و هونەرمەندان (رزگار حسێن و شەماڵ بابەكر) بە وتنی چەند گۆرانیەك بەشداری چالاكییەكانیان كرد.
لەكۆتایی مەراسیمەكەدا رێزوسوپاسی سەرۆكایەتی زانكۆ پێشكەشی شاعیران و هونەرمەندان و میوزیك ژەنە بەشداربووەكان كراو بەوتەی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر (رزگار حاجی صاڵح) راگری كۆلێژی پەروەردە كۆتایی بەمەراسیمەكە هات و لەوتەكەیدا كە تیایدا سوپاسی رێكخەرانی مەراسیمەكەو بەشداربووانی كرد.