University of Raparin Logo

لەزانكۆی راپەڕین، چەند چالاكییەك بۆ بەرز راگرانی رۆژی ئاڵا ئەنجامدەدرێن

چاپکردن ئیمەیڵ

بڕیارە دوو شەممە (١٧– ١٢– ٢٠١٨) بەبۆنەی رۆژی ئاڵا لەزانكۆی راپەڕین چەند چالاكییەك ئەنجام بدرێن بەئامانجی بەرز راگرتنی رۆژی ئاڵا.
كاتژمێر (١٠)ی پێشنیوەڕۆ لەبەردەم كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی چالاكی وەرزش و رۆشنبیری زانكۆ بەبەشداری مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران رێورەسمی هەڵكردنی ئاڵای زانكۆ بەڕێوەدەبات.
هەر بەبۆنەی رۆژی ئاڵاوە بڕیارە لەكاتژمێر (١١)ی پێشنیوەڕۆوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و نوێنەرایەتی گشتی خوێندكاران لەزانكۆی راپەڕین چەند چالاكییەك لەهۆڵی چالاكییەكان لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بەڕێوەبچن. لەچوارچێوەی چالاكییەكاندا (پێشكەشكردنی سیمینارێك دەربارەی مێژووی ئاڵای كوردستان) و نمایشكردنی دوو كورتە ڤیدیۆ دەربارەی ئاڵای كوردستان، هەروەها پێشكەشكردنی شانۆییەك دەربارەی رۆڵی پێشمەرگەی كوردستان و شەهیدانی رێگای رزگاری كوردستان لەشەكانەوەی ئاڵای كوردستان.