ڕۆژی (۱۳-۱ - ۲۰۱۹)، یەکەى وەرزشى کۆلێژى پەروەردەى قەڵادزێ, خولى( تێنسى سەرمێز)ی بۆ سەرجەم خوێندکارانى کۆلێژى پەروەردە-قەڵادزێ دەکاتەوە، لە خولەکەدا (۱٤) خوێندکار بەشداریان تێدا کردوەو بەردەوامە.
ڕێکخراوێکی ئەمریکی (١٨٠٠٠) کتێب دەبەخشێتە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی ڕاپەڕین
ئەمڕۆ سێشەممە ٨ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩، رێكخراوی ( The International Book Project) ی ئەمریکی، لە پڕۆسەیەکی زانستیدا بڕی (١٨٠٠٠) کتێبی بە زمانی ئینگلیزی بە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی ڕاپەڕین بەخشی.
جێی ئاماژەیە سەرجەم کتێبەکان لە ڕێگەی سێنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی ( The International Book Project) ی ئەمریکی بۆ کتێبخانەی ناوەندی دابینکراون، ئەمەش وەک هەڵمەتێک لە پێناو دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی زانکۆی ڕاپەڕین بەسەرچاوەی زانستی بە زمانی بیانی و سود گەیاندنی زیاتر بە خوێندکارانی زانکۆ و فێرخوازانی خوێندنی باڵا.
ئاگاداری و ڕێنماییەکانی دەستپێکردنی کۆرسەکانی زمانی ئینگلیزی بۆ کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانی نازناوی زانستی
ئاگاداری ئەو بەشداربووانە دەکەینەوە کە ٢٦ی ٩ی ٢٠١٨ لە سێنتەری زمانی زانکۆی ڕاپەڕین تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستیان کردووە، کەوا ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٥ی ١ی ٢٠١٩ کۆرسەکان لە سێنتەرمان دەست پێدەکەن و پێویستە کاتژمێر١:٣٠ی پاشنیوەڕۆ لە سێنتەرەکەمان ئامادەبن بە مەبەستی وانە خوێندن. هەروەک ئاگاداری ئەو بەڕێزانەش دەکەینەوە کە تا ئێستا نەهاتوون کرێی کۆرس و کتێب وەربگرن، لە هەمان ڕۆژ بە کاتژمێرێک زووتر واتە ١٢:٣٠ی پاشنیوەڕۆ لە سێنتەرمان ئامادەبن بۆ ڕایی کردنی کارەکانیان بۆ ئەوەی کاریگەری نەبێت لە بەڕێوەچوونی وانەکانی کۆرسەکە لەو ڕۆژەدا.