University of Raparin Logo

لە رۆژی ئاڵای کوردستان چەند چالاكییەك لە زانكۆی راپەڕین بەڕێوەچوون

چاپکردن ئیمەیڵ

راگەیاندنی زانكۆ

فۆتۆ: هاوكار زرار

ئەمڕۆ ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨، رۆژی ئاڵای کوردستانە، لە زانکۆی ڕاپەڕین بۆ بەرزراگرتنی ئەو ڕۆژە چەند چالاكییەك لە زانكۆی راپەڕین بەڕێوەچوون.
بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی چالاكی وەرزش و رۆشنبیری زانكۆ، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆو ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران، کاتژمێر(١٠) ی پێشتیوەڕۆ رێورەسمێک بۆ هەڵكردنی ئاڵای کورستان لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان رێکخرا. لەرێورەسمەكەدا وتاری سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین لەلایەن بەڕێز دكتۆر ( دارا تۆفیق كاكەئەمین) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران پێشكەشكراو تێیدا بەگرنگییەوە باسی لەرۆژی ئاڵاو ئاڵای كوردستان كرد وەكو سیمبولێكی نەتەوەیی.
هەروەها كاتژمێر (١١)ی پێشنیوەڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و نوێنەرایەتی گشتی خوێندكاران لە زانكۆی راپەڕین چەند چالاكییەك لە هۆڵی چالاكییەكان لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ئەنجامدران. لەچوارچێوەی چالاكییەكاندا (سیمینارێك دەربارەی مێژووی ئاڵای كوردستان) پێشکەشکرا ،هەروەک دوو كورتە ڤیدیۆ دەربارەی ئاڵای كوردستان نمایشکران، دواتر شانۆییەك دەربارەی رۆڵی پێشمەرگەی كوردستان و شەهیدانی رێگای رزگاری كوردستان لەشەكانەوەی ئاڵای كوردستان پێشکەشکرا.
رۆژی ١٧ـی کانوونی یەکەمی هەمووساڵێک چالاکی جۆراوجۆر بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان لە دامەزراوە حکومییەکان بەڕێوەدەچێت، زانکۆی ڕاپەڕین ساڵانە بە ئەنجامدانی چەندی چالاکی ئەو ڕۆژە بەرز ڕادەگرێت.